سەرتیپ قەشقەیی
به درێژایى ئه‌و ماوه‌یه‌ى كه مه‌سرور بارزانى، راوێژكارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان بوه، لاهور شێخ جه‌نگیش، به‌رپرسى ئاژانسى پاراستن و زانیارى له هه‌مان ده‌زگا بوه، جگه له‌وه‌ى بودجه و نه‌سریه‌ى تایبه‌تیان مانگانه له حكومه‌ت و بودجه‌ى گشتیى وه‌رگرتوه، زۆرجاریش به‌هۆى ته‌نسیق و كارى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكى و به‌ریتانى، مانگانه له‌وێشه‌وه بودجه‌ى تایبه‌تیان بۆ هاتوه، به تایبه‌ت تا ئه‌و كاته‌ى مام جه‌لال له ژیاندابو، چونكه به‌شێكى ئه‌و بودجه‌یه له لایه‌ن ئه‌وه‌وه له رێگه‌ى ده‌زگاى هه‌واڵگرییه گه‌وره‌كانه‌وه ده‌هاته هه‌رێمى كوردستان.
جگه له موچه‌ى مانگانه‌ى 47 هه‌زار كارمه‌ندى ئه‌نجومه‌ن و ده‌زگاكانى ئاسایشى هه‌ردوولا ( مانگانه 63 ملیار دیناره) ، مانگى وا هه‌بوو ته‌نها بودجه و نه‌سریه‌ى یه‌ك مانگى ئاژانسێكى وه‌كو پاراستن و زانیارى زیاتر له 6 ملیۆن دۆلار بوه.
هیچ كات وردبینى و به‌دواداچوون بۆ چۆنیه‌تى خه‌رجكردنى بودجه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش له‌گه‌ڵ ئه‌و بودجه و نه‌سریه‌ى كه پێشكه‌شى ئه‌و دامه‌زراوانه كراوه ئه‌نجامنه‌دراوه، به هیچ جۆرێك دیوانى چاودێرى دارایى و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان نه‌یانتوانیوه وردبینى و چاودێرى بۆ چۆنیه‌تى سه‌رفه‌كردنى ئه‌و بودجه و نه‌سریه بكه‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ده‌رگاى بۆ گه‌نده‌ڵى گه‌وره كرده‌وه، هه‌ریه‌ك (مه‌سرور بارزانى و لاهور شێخ جه‌نگیش) له رێگه‌ى بودجه و هێزى ئه‌و ده‌زگایانه‌وه ،چوونه تڕۆپكى ده‌سه‌ڵات و بوونه خاوه‌نى ده‌یان كۆمپانیا و زانكۆ و میدیا و خاوه‌نى سه‌رمایه‌كى گه‌وره.
ئه‌و بودجه‌و هێزه هۆكارێكیش بوو بۆ كوده‌تا له‌سه‌ر باڵ و گروپه‌كانى دیكه‌ى نێو حزبه‌كه‌یان و هاتنه پێشه‌وه‌ى هه‌ردووكیان.
مه‌سرور بارزانى كه ئێستا سه‌رۆكى حكومه‌ت و كه‌سى یه‌كه‌مى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردنه تاوه‌كو ئێستا ئاماده‌یى نه‌بوه ئه‌و پۆسته چۆڵ بكات، به هه‌مان شێوه‌ش لاهور شێخ جه‌نگیش دواى بوونیشى به هاوسه‌رۆك ده‌ستبه‌ردارى پۆسته‌كه‌ى نه‌بوه. راسته به یارمه‌تى برا و كه‌سه نزیكه‌كانیان ئه‌و ده‌زگایانه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستاشى له‌گه‌ڵدا بێت هه‌رچى هێز و بودجه‌یه هه‌یه له ژێر ده‌ستى خۆیاندایه، كه‌چى هه‌ردووكیشیان داواى به دامه‌زراوه‌یى و چاكسازى ده‌كه‌ن ؟!