ستاندەر
بەرپرسێكی یەكێتی لە دهۆك رایدەگەیەنێت دۆخی ئازادی رادەربرین لە دەڤەرەكە بەرەو بەرتەسك بونەوەی زیاتر دەچێت و داواش لە پەرلەمان دەكات بەدواداچوون بكەن.
ئاراس محەمەد بەرپرسی مەڵبەندی چواری یەكێتی لە بادینان لەمبارەیەوە بە پۆڵەتیك پرێس راگەیاندووە، لە سنورەكەیان رۆژ بەرۆژ ئازادی رادەبڕین بەرەو كەمبونەوە دەچێت، تائێستاش گرتنی رۆژنامەنوسان و چالاكوان و خۆپیشاندەران و هەڵكوتانە سەر ماڵان بەردەوامی هەیە.
ئەوەشی ئاشكرا كردووە، وەك یەكێتی داوایان لەسەرۆكایەتی پەرلەمان و لیژنەی مافی مرۆڤ كردووە، بەدواداچون بكەن و ئەو كێشەیە چارەسەر بكەن، پێشتریش چەندینجار لەگەڵ بەرپرسانی پارتییش بە فەرمی داوایان كردووە ئەو بارودۆخەی لە بادینان دروستكراوە كۆتایی پێبهێنرێت، بەڵام سوودی نەبووە.