یەكێتی لەسەر دۆخی بادینان دێتە دەنگ و دەلێـت لەگەل پارتی سودی نیە

لەلایەن ستاندار Posted on 321 جار بینراوە

ستاندەر

بەرپرسێكی یەكێتی لە دهۆك رایدەگەیەنێت دۆخی ئازادی رادەربرین لە دەڤەرەكە بەرەو بەرتەسك بونەوەی زیاتر دەچێت و داواش لە پەرلەمان دەكات بەدواداچوون بكەن.

ئاراس محەمەد بەرپرسی مەڵبەندی چواری یەكێتی لە بادینان لەمبارەیەوە بە  پۆڵەتیك پرێس راگەیاندووە، لە سنورەكەیان رۆژ بەرۆژ ئازادی رادەبڕین بەرەو كەمبونەوە دەچێت، تائێستاش گرتنی رۆژنامەنوسان و چالاكوان و خۆپیشاندەران و هەڵكوتانە سەر ماڵان بەردەوامی هەیە.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە، وەك یەكێتی داوایان لەسەرۆكایەتی پەرلەمان و لیژنەی مافی مرۆڤ كردووە، بەدواداچون بكەن و ئەو كێشەیە چارەسەر بكەن، پێشتریش چەندینجار لەگەڵ بەرپرسانی پارتییش بە فەرمی داوایان كردووە ئەو بارودۆخەی لە بادینان دروستكراوە كۆتایی پێبهێنرێت، بەڵام سوودی نەبووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.