ستاندەر
عەلادین قەیسی، وتەبێژی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق رایدەگەیەنێت”لە ئێستادا دەروازەکانی هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک لەژێر کۆنترۆڵی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراقدا نییە، هەرێم تائێستا ڕەزامەندی نەداوە لەڕادەستکردنەوەیان”.
ناوبراو لە لێدوانێك بە ناس كوردی راگەیاندووە “دانوستانەکان لەو بارەیەوە بەشێوەیەک لەشێوەکان بەردەوامن، هەندێکیان فەرمین و هەندێکی دیکەشیان نافەرمین، چاوەڕوانین هەرێم گڵۆپی سەوز هەڵبکات بۆ ئەوەی لیژنە تایبەتییەکانی حکومەتی ناوەند سەردانی ئەو دەروازانە بکەن و زەمینەسازی بۆ میکانیزمی بەڕێوەبردنی هاوبەش بکەن”.
وتەبێژی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق راشیگەیاندووە”بەگوێرەی زانیارییەکانمان و زانیارییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پڕۆسەکانی بەقاچاخبردنی کاڵا جۆراوجۆرەکان تائێستا لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە.