فەرماندەیەكی یەكێتی: لە ئەگەری شەڕی پارتی و پەكەكەدا لایەندار نابین   رێگریش لە سوپای توركیا پێویستترە

لەلایەن ستاندار Posted on 360 جار بینراوە

 

ستاندەر

لیوا ئەیوب یوسف، فەرماندەی سەربازی یەكێتی رایدەگەیەنێت وەك یەكێتی هەرگیز لەگەل شەڕی براكوژی نین چونكە ماڵوێرانی بۆ كوردستان بەدوایە و تەنها كوڕی هەژار دەبێتە قوربانی.

ناوبراو لەلێدوانێكی بۆ ستاندەروتیشی:” لایەنداری هیچ لایەك ناكەین لەكاتی شەڕ و وەزارەتی پێشمەرگەش تا ئێستا هیچ بریارێكی نەداوە و ئەوەی هەیە تەنها لێدوانی نێوان پارتی و پەكەكەیە.

لیوا ئەیوب یوسف وتیشی:” لەجێی شەڕی یەكتر با شەڕی داعش بكەن و رێگری لە بەرەو پێشچونەكانی سوپای توركیا بكەن كە  گەورەترین هەڕەشەیە لەسەر كوردستان و خۆشیان دەلێن بچینە هەر شوێنێك ئەوێ دەبێتە خاكی ئێمە”.

ئەو فەرماندە سەربازیەی یەكێتی داواشی كرد پەكەكە رەچاوی دۆخی كوردستان بكات و خەباتیان زیاتر لە خاكی باكور بێت بۆ ئەوەی نەبێتە بەهانە بۆ داگیركاری دوژمنان و شەڕی براكوژی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.