یەكەم لێدوانی سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمان (پشكی پارتی) لەبارەی شەڕی پەكەكە و پارتی

لەلایەن ستاندار Posted on 332 جار بینراوە

ستاندەر

رێڤینگ هروری، سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت شەڕی پارتی و پەكەكە نزیك نییە و زۆرجاری دیكەش گرژی لەنێوان لایەنەكان روویداوە، بەڵام باوەڕ ناكەم شەڕ روبدات، هەرچەندە پەكەكە هەندێك هەڕەشەیان كردووە، بەڵام شەڕ بۆ ئەوانیش باش نییە، لەبەرژەوەندی هیچ كەس و لایەنێكیشدا نییە.

ناوبراو كە پەرلەمانتاری پارتیشە، لە لێدوانێكی بۆ ناس كورد وتیشی “ئەوە هەڵەیە بوترێت ئەوە شەڕی پارتی و پەكەكەیە، پارتی و پەكەكە كێشەی سەرەكی لەنێوانیان نییە، چونكە لەسەردەمی شۆڕشدا هەماهەنگی باش لەنێوان پارتی و پەكەكە هەبووە”.

 

رێڤینگ هروری ئەوەشی وتوە “خۆسەپاندنی پەكەكە نەك تەنها كاریگەری لەسەر پارتی هەبووە، بەڵكو كاریگەری لەسەر دام و دەزگاكانی حكومەتیش دروستكردووە، چونكە پەكەكە هەندێك هەنگاوی ناوە باش نییە”.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.