نهێنی نوێ ئاشكرا دەكرێن: هەوڵەكانی بارزانی بۆ گۆڕینی بەرهەم ساڵح

لەلایەن ستاندار Posted on 290 جار بینراوە

ستاندەر

بەگویرەی بەدواداچونێكی ئاژانسی (المعلومە)ی عێراقی لە كۆبونەوەی لەگەل وەفدێكی بەرەی عێراقی، مەسعود بارزانی سەرۆكی (پ.د.ك) جەختی لەسەر پێویستی گۆڕانكاری لەهەردوو پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار و سەرۆكی پەرلەمان كردۆتەوە.

ئاژانسەكە ئەوەشی راگەیاندووە هەر لەو  چوارچێوەیە بارزانی نامەیەكی ئاراستەی هاوسەرۆكانی یەكێـتی كردووە.

سەرچاوەكە ئەوەشی راگەیاندووە ئێستا ئاراستەی لۆبیكردن بۆ ئەو مەبەستە روو لە هاوپەیمانی فەتح و كوتلە شیعیەكانی ترە، ئەوەش بۆ فشار خستنە سەر یەكێتی بۆ گۆڕینی بەرهەم ساڵح بە كەسێكی تر.

جێی باسە چەند رۆژێكە دەنگی ئاراستەی كاركردنێك لەناو سوننە و كورد هەیە بۆ گۆڕینی بەرهەم ساڵح و حەلبوسی، پێشتریش ئاژانسی العرب رایگەیاندبوو ئێران كار بۆ گۆڕینی هەر سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق دەكات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.