ستاندەر
میدیاكانی توركیا بڵاویان كردەوە بێرات ئالبایراك وەزیری دارایی توركیا كە زاوای ئەردۆغانیشە دەستلەكاكێشانەوەی خۆی پۆستەكەی راگەیاندووە هۆكارەكەی بۆ كێشەی تەندروستی گەراندۆتەوە.
ناوبراو لەمبارەیەوە لە بڵاوكراوەیەكیدا لە تۆری كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوسیویەتی “دوای پێنج ساڵ له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كه‌م، به‌هۆی كێشه‌ی ته‌ندروستیمه‌وه، ده‌ست له ئه‌ركی وه‌زاره‌ته‌كه‌م ده‌كێشمه‌وه و ناتوانم به‌رده‌وام بم”.
جێی باسە تا ئێستا تا ئێستا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه په‌سندنه‌كراوه و هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كیش لەلایەن سەرۆكایەتی كۆمار بڵاونەكراوەتەوە.
بەگوێرەی بۆچونی چاودێران دەستلەكاركێشانەوەی ناوبراو بەوپێیەی هاوكاتە لەگەل دابەزینی بەهای لیرەی توركی، پەیوەندیدارە بەدۆخی ئابوری توركیا، بەتایبەت كە لە چەند رۆژی رابردوو سەرۆكی بانكی ناوەندی توركیا لەلایەن ئەردۆغان لە پۆستەكەی دورخرایەوە.