وردەكاری كۆبونەوەی ئەمرۆی پارتی و یەكێتی ئاشكرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 379 جار بینراوە

ستاندەر

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی رایدەگەیەنێت تەوەرێكی كۆبونەوەی ئەمرۆی یەكێتی و پارتی لەبارەی كێشەكانی پەكەكە و پارتی دەبێت، كە یەكێتی دژیەتی.

حاجی مەسیفی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەبارەی كۆبونەوەكە بە خەندانی  راگەیاند، کۆبونەوەی ئەمڕۆی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەئاستێکی باڵا بەڕێوەدەچێت و کۆی ئەو پرسانەی کە لەکۆبونەوەکانی پێشوی نێوانیان تاوتوێکراون، ئەمڕۆش جارێکی دیکە بەمەبەستی هەڵسەنگاندنیان گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت، لەوانەش کێشەکانی نێوان یەکێتی و پارتی، بەشداری یەکێتی لە حکومەت، گفتوگۆی ستراتیژی یەکێتی و پارتی لەگەڵ پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە حکومەتی هەرێم.

وتیشی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان بەگشتی و گرژییەکانی ئەم دوایەی نێوان پارتی و پەکەکە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، “ئێمە کاتی خۆشی لەسەر زاری سەرۆک مام جەلال شەڕی ناوخۆ و کورد کوژیمان تەجریم و تەحریم کردوە و یەکێتی هەوڵ دەدات کێشەکان بە گفتوگۆ و دیالۆگ چارەسەربکرێن، چونکە هیچ کێشەیەک نیە چارەسەرنەکرێت و ئەگەر لایەنەکان بەرژەوەندی کوردیان لابێت، پێویستە تەنازول بۆ یەکتری بکەن”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.