هۆشداریەك لە یەكێتیەوە بۆ كادیرانی ئەو حیزبە لەبارەی هەڵوێست وەرگرتن

لەلایەن ستاندار Posted on 310 جار بینراوە

ستاندەر

لێپرسراوی ئەکادیمیای کادرانی یەكێتی لە راگەیەنراوێكدا هۆشداریدەداتە كادیران و لێپرسراوانی یەكێتی لەكاتی رووداوە جۆراوجۆرەكان پێویستە چاوەروانی هەڵوێستی ئۆرگانە باڵاكانی حیزب بن و تاك لایەنانە هەڵوێست نەنوێنن.

دەقی پەیامەكەی بێستون سابوراوایی، لێپرسراوی ئەکادیمیای کادرانی یەكێتی كە لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە بخوێنەوە:

هەڤاڵان و کادران و لێپرسراوانی ئازیزی یەکێتی
دوای سڵاو و حورمەت
بەپێی زنجیرەی ئوسوڵی و پەسەندی حیزبایەتی ، دەبێت چاوەڕوانی هەڵوێستی رەسمی سەرۆکایەتی حیزبەکەمان بین کە سەبارەت بە هەموو ڕووداوە جۆراوجۆرەکان ، خۆماڵی بن یان هیتر، ڕادەگەیەنرێن و بەجۆرێک لە جۆرەکان پەیوەندیدار دەبن بە لایەنێکی ژیانی میللەتەکەمان و ئەوەی لە ئۆرگانە باڵاکانەوە ڕادەگەیەنرێت ڕای هەموو کادران و لێپرسراوانی یەکێتیە .
ئیتر پێویست ناکات هەرکەسێکمان لای خۆیەوە سەبارەت بە ڕووداوەکان یان بۆنەکانی شین و شادی ( بەتایبەت ئەوانەی کە لێکدانەوەی جیاواز و هەستیار لەخۆ دەگرن )هەڵوێست دەربڕێت یان ڕاگەیاندنی هەبێت لە سۆشیالمیدیاکان یان ماسمیدیادا ، جا ئەوە بە پۆزەتیڤ بێت یان نێگەتیڤ..
ئەوەش سادەترین پرەنسیپی دیسپلینی حیزبیە کە دەبێت کادرانی بوارە جیاجیاکانی یەکێتی ڕەچاوی بکەن…
لەگەڵ ڕێزدا
بێستون سابوراوایی
لێپرسراوی ئەکادیمیای کادران

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.