بەرپرسانی حكومەتی هەرێم بە بڕیارەكەی بەغدا خۆشحاڵن

لەلایەن ستاندار Posted on 622 جار بینراوە

عومەر عەلی

بەرپرسانی حکومەتی هەرێم دڵخۆشن بەو بڕیارە بەرپرسانی ئەم حکومەتە هەرگیز لە خەمی ئەوەدا نەبوون کە حوکمڕانیەکەیان لەپێناو خۆشبەختی گەلەکەیان و گەشەپێدانی کوردوستان بەکار بهێنن .بەڵکو نوێنەرەکانیان لە بەغداو هەولێر بەردەوام کاریان لەپێناو بەرژەوەندی بنەماڵەو حیزبەکانیاندا کردوەو بۆ ئەم مەبەستەش بەردەوام قوربانیان بەبەر ژەوەندیەکانی گەلی کوردوستان داوە.

ئەوەی دوو رۆژی رابردوو لەئەنجومەنی نوێنەران ڕوویدا بەبڕینی بەشە بودجەی هەرێمی کوردوستان هیچ جێگەی سەرسوڕمان نیە،چونکە دەرئەنجامی هەڵوێست و پەیمان شکێنیەکانی حکومەتی هەرێمە بەرانبەر ئەو ڕێکەوتنەی کە کۆتایی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ بەغدا واژۆیان لە سەر کردبوو، بە ڕادەست کردنی 250000 بەرمیلی ڕۆژانە لە نەوتی کوردوستان بە کۆمپانیای سۆما .بەڵام حکومەتی هەرێم بەبێ ڕەچاوکردنی ئەو ڕێکەوتنە نەئەو ڕێژە نەوتەی نارد، نە هیچ داهاتێکی خاڵە سنوریەکانی ڕادەست کرد.

ئەم پەیمان شکێنیە دواجار شیعەو سوننەی یەک خست و هەمویان هاو هەڵوێست بون، بەمەش دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردوستان لە بەرچاوی هەمو هێزە عێراقییەکان و هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمیش خرانە پەراوێزو بە هێزگەلێکی ناڕاست و پەیمان شکێن و گەندەڵ لە قەڵەم دران، بەڵام ئەوەی جێگەی پرسیارە بەرپرسانی ئەم حکومەتی هەرێمە نەک بەتەنگ موچەی فەرمانبەران و گوزەرانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانەوە نین، بەڵکو ناڕاستەوخۆ زۆر دڵخۆشن بەو بڕیارەی کە ئەنجومەنی نوێنەران داویەتی، چونکە لەم بڕیارە زۆر سود مەند دەبن.

لە ئێستا بەدواوە موچەی فەرمانبەران دەکەنە زیاتر لە ٣ مانگ جارێک یان هەرنایدەن .ئەویش بە بیانوی ئەوەی بەغدا بەشە بودجەی کوردوستانی بڕیوە .بەم هۆیەشەوە تەواوی داهاتی نەوت و خاڵە سنوریەکان حەپەلوش دەکەن و تاوانەکەش هەموی دەخەنە ملی بەغداو دەڵێن شیعە و سوننە لە پشتەوە خەنجەریان لە کورد د

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.