نوێترین هەڵوێستی یەكێتی بۆ چارەسەری كێشەی نێوان هەرێم و بەغدا

لەلایەن ستاندار Posted on 1549 جار بینراوە 0 سەرنج
ynk

ستاندەر

لەبارەی دۆخی ئێستای هەرێم، سەرچاوەیەكی یەكێتی رایدەگەیاند حیزبەكەی داوای لە حكومەتی هەرێم كردوە چارەسەری خێرا لەبەرژەوەندی خەلكی كوردستان و مووچە خۆران بدۆزێتەوە.

وتیشی یەكێتی پێی وایە دەركردنی بەیاننامە دژ بە بەغدا سودی نیە، باشترە حكومەتی هەرێم بە پەلە وەرفدێك بۆ بەغدا بنێرێت بۆ گەیشتنە رێكەوتنی رادەستكردنی نەوت لەبەرامبەر ناردنی موچەی تەواوی مووچەخۆرانی هەرێم. سەرچاوەكەی یەكێتی راشیگەیاند داوایان كردووە حكومەت بە ڕوونی ئاشكرایبكات داهاتی ناوخۆی هەرێم چەندە و رێگا چارەی خێراش بدۆزێنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *