سەرۆكایەتی هەرێم: بەهۆی توڕەبونەكەی دوێنێی سەرۆكی هەرێم حكومەتی عێراق بریاری ناردنی پارەكەی دا

لەلایەن ستاندار Posted on 255 جار بینراوە

ستاندەر

راگەیاندنی سەرۆكایەتی هەرێم جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە لێدوانەكەی دوێنێی وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەهۆی كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەی سەرۆكی هەرێم بووە.

ئاریان فەرەج، بەڕێوەبەری راگەیاندنی سەرۆکایەتی هەرێم لەبارەی لێدوانەكەی شەوی رابردوی “ئەحمەد مەلا تەڵال” وتەبێژی حکومەتی عیراق كە  رایگەیاند  پابەندن بەناردنی 320 ملیار دیناری مانگانەی هەرێمی کوردستان، وتی ئەو لێدوانە دوای کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێم ھات کە تیایدا بەڕاشکاوی نیگەرانی و توڕەیی خۆی لە زەوتکردنی ماف و موچەی هاوڵاتیانی هەرێم نیشانداو داوایکرد حکومەتی فیدراڵی ئەرکی خۆی بەرامبەر بە هاوڵاتیانی جێبەجێ بکات و موچە و مافی فەرمانبەرانی کوردستان بدات وەک بەشێک لە فەرمانبەرانی عێراق.

ناوبراو لە لێدوانێك بۆ ناس كورد وتیشی: ھەرێمی کوردستان خواستی چارەسەرکردنی کێشەکانە بە دیالۆگ، چونکە وەک ؛سەرۆک نێچیرڤان؛ باسیکرد، ئەگەر بەغدا سەقامگیری و ئارامی عێراقی ئەوێ، ئەبێ لەگەڵ ھەرێمی کوردستاندا دیالۆگ و لێتێگەیشتنی ھەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.