پارتی نهێنی رێكەوتنێكی نوێ لەگەل بەغدا ئاشكرا دەكات بۆ دابینكردنی بودجە و مووچە

لەلایەن ستاندار Posted on 405 جار بینراوە

ستاندەر

پەرلەمانتارێكی پارتی لە بەغدا رایدەگەیەنێت  بەگوێرەی رەشنوسێكی نوێی رێكەوتنێكی نوێ پێشنیار كراوە لە نێوان هەولێر و بەغدا لە چوارچێوەی پرۆژە یاسای بودجەی 2021 كێشەكانی نەوت و خاڵە سنوریەكان چارەسەر دەكات.

ئەحمەد سەفار پەرلەمانتاری پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیژنەی دارایی رایگەیاند هەرێمی كوردستان نەوت هەرزانتر دەفرۆشێت لە بازاری جیهانی بەهۆی ئەوەی لە رێگای كۆمپانیای سۆمۆوە نیە، ئەگەر رێكەوتن بكرێت ئەوكات نرخی نەوتی هەرێم بەرزتر دەفرۆشێت بەو پێیەی لە رێی كۆمپانیای سۆمۆوە دەبێت.

وتیشی:” رێكەوتنی نوێی هەولێر و بەغدا تیایدا هاتووە هەرێم 50%ی نەوتی بەرهەم هێنراو رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ دەكات و 50%ی داهاتی خاڵە سنوریەكان و فرۆكەخانەكانیش تەسلیمی وەزارەتی دارایی عێراق دەكات”.

سەفار وتیشی لەبەرامبەردا بەغدا بەڵێنی داوە حەقدەستی كۆمپانیاكانی بواری نەوت كە لە هەرێم كار دەكەن لەگەل بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، وتیشی ئەو رێكەوتنە لە یاسای بودجەی 2021 جێ دەكرێتەوە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.