ستاندەر
ئەنتۆنی بلینكن، كە یەكێكە لە كەسە سەرەكیەكانی تیمەكەی جۆ بایدنی سەرۆكی هەڵبژێردراو و چاوەرێ دەكرێت پۆستی وەزارەتی دەرەوەی پێبدرێت، رایگەیاندووە چونە دەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە رۆژاڤای كودستان و پشتكردن لە كورد بەرامبەر هێرشەكانی توركیا هەڵەیەكی گەورەبوە كە زیانێكی زۆری لە كوردەكانی سوریا داوە و ناتوانم لە بیری بكەم.
ناوبراو لە دیدارێكی تەلەفزیۆنی كە شارپرێس بەشێكی وەرگێراوەتە كوردی رایگەیاندووە دەبێت ئهمریكا بونی سەربازیی خۆی لەناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی كورد لهسوریا (ڕۆژئاواى كوردستان) بهێڵێتەوەو پارێزگاریان لێبکات، بەڵام لەبەرامبەردا دەبێت کوردانی ڕۆژئاواش لەڕوبەڕوبونەوەی پەکەکە یارمەتی تورکیا بدەن.
ئەو داواكاریەی ئەو بەرپرسەی ئیدارە چاوەروانكراوەكەی بایدن لە كورد بە داواكاریەكی چاوەرواننەكراو هەژمار دەكرێت، بەو پێیەی هاوپەیمانی كورد و ئەمریكا لە رۆژاڤا تەنها بۆ شەڕی رووبەروبونەوەی تیرۆر و داعشە لەو ناوچانە، هەرچەندیشە بە دیاریكراوی نازندرێت مەبەستی شێوازی هاوكاریەكە بەدیاریكراوی چیە، بەڵام تا ئێستا توركیا هێزەكانی یەپەگە و هەسەدە وەك بەشێك لە پەكەكە پێناسە دەكات.