ستاندەر
بەهۆی بونی كەیسی گەندەڵی لەسەری و بۆ خۆدەربازكردن لە دەستگیركردن، راكان سەعید پارێزگای كەركوك كە لە دواین هەڵبژاردنی عێراق دەنگی پیویستی هینا لەسەر ئاستی پارێزگای كەركوك بۆ بون بە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام بەهۆی پۆستی پارێزگار سوێندی یاسایی نەخوارد، ئێستا دەیەوێت سوێندی یاسایی بخوات و ببێتە پەرلەمانتار.
سەرچاوەیەكی تایبەت لە كەركوك لەمبارەیەوە بە ستاندەری راگەیاند:” بۆ جێگرتنەوەی راكان سەعید، پێشنیاركراوە فلاح يايچلی قایمقامی كەركوك كە بە وەكالەت لە پۆستەكەیە لە پێكهاتەی توركمانە بكرێت بە پارێزگاری شارەكە، ئەگەرچی بەهۆی ئەوەی ناوبراو بە وەكالەت قایمقامە كە ئەوەش كێشەی یاسایی دەبێت بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگار.
سەرچاوەكە وتیشی كەسی دووەم كە پێشنیاركراوە قایمقامی ئێستای حەویجەیە كە سەر بە رەوتەكەی راكان سەعیدە،
هاوكات عارف قوربانی نوسەر، لەبارەی ئەو پێشهاتانە رایگەیاندووە لە سەفقەیەكی گوماناوی لەنێوان ئەردۆغان و بەغدا، ئیدارەی كەركوك تەسلیمی توركمانێك دەكرێت.
تا ئێستا ئەو زانیاریانە بە فەرمی پشتراست نەكراونەتەوە، بەڵام چاودێران پێیان وایە بەهۆی ناكۆكی و دژایەتی نێوان پارتی و یەكێتی، پێداگیری پارتی بۆ ئەوەی پۆستەكە نەدرێت بە یەكێتی وای كرد بەتەواوی داهاتوی كەركوك بكەوێتە مەترسی و تەعریب.