كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان و ستاندەر لەبارەی مەترسیەكانی شەڕی ناوخۆ راگەیەنراوێكی هاوبەش بڵاودەكەنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 752 جار بینراوە 0 سەرنج
127276269_4721954427846096_648292194290993561_n

ستاندەر

ئەحمەد قەرەمووس هاوسەرۆكی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان – كەنەكە بەهاورێیەتی وەفدێكی باڵا سەردانی ستاندەری كرد و لەگەل سكرتاریەتی دامەزراوەكە كۆبویەوە.

لە دانیشتنەكە تاوتوێی دۆخی ئێستا هەر چوارپارچەی كوردستان كرا و تیشكخرایە سەر گرژیەكانی ئەم دواییەی نێوان پارتی و پەكەكە، هەردو لا جەختیان لەسەر چارەسەركردنی كێشەی لایەنەكان لە رێگای گفتوگۆ كردەوە.

لە بەشێكی تری دانیشتنەكە هاوسەرۆكی كەنەكە ستایشی رۆڵی ستاندەری كرد و تاوتوێی كار و پرۆژەی هاوبەشی هەردوو لا كرا. لەلای خۆیەوە مەسعود عەبدولخالق رایگەیاند پشتیوانی هەموو هەوڵێك دەكەین بۆ یەكخستنی ناو ماڵی كورد و رێزگرتن لە تایبەتمەندی هەر پارچەیەكی كوردستان.

 

راگەیەنراوی كۆتایی كۆبونەوەی كەنەكە و ستاندەر بخوێنەوە:

بەرەنجامی دانیشتنی هاوبەشی سكرتاریەتی ستاندەر و كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان- كەنەكە كە لە بەرواری 24ی11ی2020 لە هەولێر، بە ئامادەبونی ژمارەیەك رۆشنبیر و نوسەر و چالاكی مەدەنی بەرێوەچوو.

كۆبونەوە هەوڵی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان بۆ نێوبژی و دوورخستنەوەی هەرێمی كوردستان لە شەڕی براكوژی بةرز نرخاند , كە لەلایەن میللەت و پەرلەمانەوە ( تەحریم و تەجریم) كراوە كردەوە. بەپێی ووردبونەوە بۆ دۆخی جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەراست و هەرێم و دەروبەری، هەردوو لا پێمان وایە سەرچاوەی ئەو گرژیانە پیلاێكی دوژمنانی كوردە، پیلانەكان لە رووكەش دژی یەك لایەنە، بەڵام لە جەوهەردا دژی هەموو كوردە.

بوونی شەری براكوژى ئەگەری زۆر نەرێنی بەدوادێت، تەواوی بزوتنەوەی رزگاری خوازی کودستان لێی زەرەرمەند دەبێت، هەرەشەیەكی راستەقینەشە لەسەر هەرێم، بۆیە بەدەنگی بەرز داوا دەكەین هیچ لایەنێك بە پیل ئەو پیلانە گەورەیەی دوژمنان نەچێت. داواش لەسەرجەم لایەنە سیاسیەكن دەكەین رەچاوی بارودۆخی سیاسی كوردستان لە هەر پارچەیەك بكرێت و هاوكار و پشتیوانی یەكتر بن و دەست نەخەنە كاروباری یەكتر, بەڵكو هاوكار و پشتیوان بن، ئەگەر كێشەیەكیش هاتە پێش بە دایەلۆگ و گفتوگۆ چارەسەری بكەن. ئەركی هەموو لایەكیشە شاخە بەرزەكانی كوردستان بپارێزن لەو پیلانەی كە دوژمنان دەیانەوێ تیرۆرشتان بهێننە شوێنی ئەو پارێزەرانەی كورد كە تا ئێستا ئەم ناوچانەیان پاراستوە.

پێویستیشە بەهەموو لایەكمان كۆمەڵگەی نێودەولەتی لەو پیلانگێریە ئاگاداربكەینەوە كە هێنانی تیرۆرستان بۆ شاخە بەرزەكانی كوردستان . چەندە هەرەشەیە لەسەر هەر چوارپارچەی كوردستان، بەو ئەندازەیەش هەڕەشەیە لەسەر سەقامگیری جیهانی و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان- كەنەكە

سكرتاریەتی ستاندەر

هەولێر – 25/11/2020

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *