نهێنی سەردانی وەفدی یەكێتی بۆ بەغدا بۆ پرسی رێكەوتنی سلێمانی و بەغدا ئاشكرا دەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 316 جار بینراوە

ستاندەر

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی عالیە نوسەیف ئەندانی لەئەنجومەنی نوێنەران لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا  لەبارەی سەردانی وەفدی یەكێتی بە سەرۆكایەتی لاهور شێخ جەنگی بۆ بەغداد زانیاری ئاشكرا دەكات و رایگەیاندووە وه‌فده‌كەی یه‌كێتیی ئامادەییان پیشان داوە سلێمانی بەشێوەیەکی سەربەخۆ و  جیا لەهەولێر لەسەر چارەسەرکردنی پرسی نەوت‌و داهاتەکانی تر لەگەڵ بەغدا رێكەوتن بكات”.

ناوبراو لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی بۆ “پۆنا نیوز” راشیگەیاندووە”ئەو جوڵانەی له‌به‌غداوه‌ بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە لەسلێمانییەوەیە نەک لەهەولێر، بەتایبەت دوای سەردانی شاندی یەکێتیی بەسەرۆکایەتی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی بۆ بەغدا”.
نوسەیف جەخی لەوە كردۆتەوە وەفدەكەی یەكێتی بە راشكاوی وتویانە ئامادەن لەڕوی داراییەوە خۆیان لەهەولێر جیابکەنەوە، بەجۆریك بەرامبەر بەڕەوانەکردنی شایستە داراییەکانی سلێمانی، یەکێتیی ئامادەیە نەوت‌و داهاتە نانەوتییەکانی ناوچەكه‌ى خۆى ڕادەستی بەغدا بکات”.

ئەو زانیاریانەی ئەو پەرلەمانتارە لەكاتێكدایە بە فەرمی یەكێتی تا ئێستا هیچ زانیاریەكی لەسەر ئەوە بڵاونەكردۆتەوە كە تاك لایەنە لەگەل بەغدا رێكەوتن بكەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.