هەوڵی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ سەر بەغدا پێ دەنێتە قۆناغێكی گرنگ

لەلایەن ستاندار Posted on 300 جار بینراوە

ستاندەر

ئه‌حمه‌د حاجى ڕه‌شید، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هەنگاوەكانی پرۆژەی گواستنەوەی موووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغدا راگه‌یاند، “ئه‌مڕۆ پرۆژەی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێممان بە فەرمی رادەستی سەرۆکی لیژنەی دارایی کرد”.

ناوبراو بۆ پۆڵەتیك پرێس ئەوەشی ئاشكرا كردووە، “راده‌ستكردنى ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش بە نوێنەرایەتی ئەو پەرلەمانتارانەی واژویان لەسەر پرۆژەی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەران کردووە، بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارە یاساییەکانی پرۆژەی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغداد”.

جێی باسە پێشتر بە دەستپێشخەری چوار پەرلەمانتاری كورد كە پێكهاتوون لە  غالب محه‌مه‌د، رێبوار كه‌ریم، ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، سەرکەوت شەمسەدین و یوسرا ڕه‌جه‌ب، پرۆژه‌یه‌ك بۆ گواستنه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بۆسه‌ر حكومه‌تى عێراق ئاماده‌كردا و واژووی بۆ كۆكرایەوە و رێژه‌ى یاسایى بڕى.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.