ستاندەر
چەند رۆژێكە میدیای سەرۆكی حكومەت هەواڵێك بڵاودەكاتەوە لەبارەی هاتنی ناوی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم، لە لیستێكی 100 كەسی گوایە لەسەر ئاستی جیهان بۆ كەسە كاریگەرەكان دیاریكراوە.
بەگوێرەی بەدواداچونی ستاندەر لیستەكە هی رۆژنامەیەكە زە ئەلماینەر، كە لە ئەمریكا لەسەر پرسی جولەكە كاردەكات، ئامانجی لیستەكەش ئەوەیە ساڵانە 100 كەس دیاریدەكرێن كە بەشێوەی ئیجابی رۆڵیان لە باشكردنی ژیانی گەلی جولەكەدا هەیە نەوەك لەسەر ئاستی جیهان.
لەبارەی لیستی 100 كەسایەتی كاریگەری جیهان، ساڵانە گۆڤاری (TIME) ی ئەمریكی لیستێك بڵاودەكاتەوە، كە لەسەر ئاستی جیهان پێگەیەكی گەورەی هەیە و لە لیستی ساڵی 2020 ناوی هیچ كوردێكی تێدانیە.