گۆڕان ئاشكرای دەكات: رێكنەكەوتنی هەرێم لەگەڵ بەغدا پەیوەندی بە كێشەی ناوخۆی پارتیە

لەلایەن ستاندار Posted on 387 جار بینراوە

ستاندەر

شەمال عەبدولوەفا، ئەندامی خانەی راپەراندنی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت رێكەوتنی سیاسی پارتی و گۆڕان  هیچی نەچۆتە بواری جێبەجێكردن و رەخنەكانمان گەیاندووە.

ناوبراو راشیگەیاند بە پارتیمان وتوە ئەگەر لە رەخنەی پەرلەمانتارانمان نارەحەتن خۆتان چاك بكەن چونكە لایەكی پارتیش لە حكومەت رازی نیە. شەمال عەبدولوەفا وتیشی هیوامان بە چاكسازی كز بوە و پێم وایە پێویستە خۆمان یەكلابكەینەوە لە بەردەوامی و هاتنە دەرەوە لە حكومەت بۆ ئەوەش پێویستە جڤاتی نیشتیمانی هەڵسەنگاندنێكی وردبكات.

ئەوەشی وت رێكنەكەوتنی هەرێم لەگەل بەغدا پەیوەندی بە كێشمەكێشمی ناوخۆیی پارتیەوە هەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.