هۆشداریەكی توند لە بەغداوە بۆ حكومەتی هەرێم “دواین دەرفەتتان لەبەردەمە”

لەلایەن ستاندار Posted on 2957 جار بینراوە 0 سەرنج

ستاندەر

مەنسور بعێجی، پەرلەمانتارێكی عێراق رایدەگەیەنێت ئەو دۆخەی ئێستا لە هەرێمی كوردستان دەگوزەرێ بەهۆی ئەنجامدانی خۆپیشاندان هۆكارەكەی پابەند نەبونی حكومەتی هەرێمە بە هیچ رێكەوتنێك لەگەل بەغدا كە ئەوەش سەری كێشاوە بۆ سەرهەڵدانی كێشەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران.

ناوبراو راشیگەیاندووە حكومەتی هەرێم لەبەردەم دواین دەرفەتە بۆ پابەندبون بە حكومەتی ئیتیحادی و تەسلیمكردنی نەوت و داهاتەكانی تر هاوشێوەی پارێزگاكانی تر، ئەویش بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەكانی خۆی، بەپێچەوانەوە بەرپرسیار دەبێت لەو روداوانەی كە ئێستا لە هەرێم روودەدەن و رژانی خوێنی هەر كەسێكیش لە ئەستۆی دەبێت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *