نهێنیەكانی كۆبونەوەی دوێنێ شەوی ماڵی بەرهەم ساڵح بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی فەرمانبەران ئاشكرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 1755 جار بینراوە 0 سەرنج
barhan

ستاندەر

بەگوێرەی زانیاریەكان لە كۆبونەوەی دوێنێ شەوی ماڵی بەرهەم ساڵح بە بەشداری بەرپرسانی هەرێم و بەغدا گەڵالەی رێكەوتنێك كراوە كە ئەمرۆ دەخرێتە بەردەم  لایەنەكان.

بەگوێرەی بەدواداچونێكی ناسكورد، لەکۆبونەوەکەدا کە بەبەشدارى بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار، مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران،  پەرلەمانتارانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی فیدراڵی و ژمارەیەك وەزیر و بەرپرسی پەیوەندیدار بەڕێوەچوو، چارەسەرێکی گەڵاڵەکراو لە نێوان هەرێم و حکومەتی فیدرالی بۆ بودجەی 2021 دانراوە و ئەمرۆ ئەو چارەسەرە بۆ بڕیار لەسەردان دەخرێتە بەردەم کۆبونەوەی باڵاو بەرفراوانی هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی عیراق و شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كۆبوونەوەكە دوا ئامادەكاریی کردووە بۆ راگەیاندنی رێككەوتنێك كە كۆتایی بە قەیرانی راگرتنی بەشە بودجەی هەرێم بهێنێت لەهەرێمی كوردستان بە رەزامەندی سەرجەم لایەنەكان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *