ستاندەر
ڕێکەوت زەکی سەرۆکی فراکسیۆنی یهكێتى له ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە پەراوێزی خۆپیشاندانەكانی هەرێمی كوردستان رەخنە لە مامەلەی هێزە ئەمنیەكان دەگرێت و رایگهیاند: “لە ڕەگەوە کێشەی داراییو موچە چارسەرنەبێت، وا ئەمجارەش بەھێز بەو خەڵکە ناڕازییەمان چۆڵکرد، ئەی مانگێکو دووانی تر؟، بۆیه نابێت وەک یەکێتیی کارێک بکەین خۆمان بەدژی ئەو داوایانە دەرخهین، لەکاتێکدا خەڵکو کادری خۆمان لەناڕەحەتیو کێشەدان، مەگەر چەند ڕۆژ پێش ئێستا ھاوسەرۆکێک لەبەغداو یەکێکى تریان لە ھەولێر نەبوون بۆ چارەسەری ئەو کێشانە”.
لەبارەی هەڵوێستی یەكێتی لە كاردانەوەی بەرامبەر خۆپیشاندانەكان سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی وتویەتی:”خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆژانە سوتانی فەرمانگەی حکومیو بارەگای حزبیو خوێنڕشتنەکەی لێدەرکەی، ئەوی تری داوای ڕەوان، نابێت وەک یەکێتیی کارێک بکەین خۆمان بەدژی ئەو داوایانە دەرکەوین لەکاتێکدا خەڵکو کادری خۆمانن لەناڕەحەتیو کێشەدان، مەگەر چەند ڕۆژ پێش ئێستا ھاوسەرۆکێک لەبەغداو یەکێکى تریان لەھەولێر نەبون بۆ چارەسەری ئەو کێشانە”.
رێكهوت زهكى دهشڵێت “ئەوە ئەو غرورە بەرچاو کورتەیە کە بەکوردی بەیاسای قەرز ئەڵێت خەنجەری پشتو دوای سێ هەفتەش بەعەرەبی وەزارەتی دارایی ئەڵێت: پابەندی ناوەڕۆکەکەی دەبین، بەڕاستی من ئەگەر بەردێکم پێبێت ئەیگرمە ناوچەوانی ئەوەی ئەندازیاری ئابوری سەربەخۆو کەتنی ڕیفراندۆم بوو”.
سهبارهت بهچارهسهرى كێشهكان لهسایهتى لامهركهزى ڕێكهوت ئهوه بهبیردههێنێتهوه، “كاتێك ساڵى ٢٠١٧ ھاواری لامەرکەزیمان بوو حزبەکەمان باوەڕی پێنەبوو خۆشبەختانە ٢٠٢٠ تەبەنی کرد، ئێستاش ھەر دەڵێین ناکرێ کات کراوەبێت بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ بەغداو کاتکوشتن، دەکرێ پارێزگاکانی سلێمانیو ھەڵەبجە مامەڵە لەگەڵ بەغدا بکەن بۆئەمەشیان ھەر پشومان درێژە، ھەروەھا خۆشگوزەرانی باوکی دەوڵەتو قەوارەشە”.