بەپەلە: نوێترین زانیاری لەسەر گەیشتنە رێكەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا

لەلایەن ستاندار Posted on 374 جار بینراوە

ستاندەر

ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایدەكات هەرێم و بەغدا بەشێوەی سەرەتایی گەیشتونەتە رێكەوتن و ماوە لەسەر بڕی پارەكە كە بۆ هەرێم دەنێردرێت رێكەوتن بكرێت.

شیروان میرزا لەبارەی گفتوگۆكانی هەرێم و بەغدا رایگەیاند: “ئەوەی تا ئێستا بەدەستهاتووە ئەوەیە كە هەردوو لایەنی هەرێم و بەغدا بەشێوەیەكی سه‌ره‌تایی لەسەر یاسای كورتهێنانى دارایی كه‌ به‌ یاساى قەرز ناسراوه‌ و مانگی پێشوو لە پەرلەمان تێپەڕێندرا گەیشتوونەتە رێككەوتن و وردەكاری ئەوە ماوە بڕی چەند پارە بۆ هەرێم بنێردرێت”.

لە لێدوانێكی بۆ ئێس ئێن ئێن ناوبراو وتیشی:” لەسەر پرۆژه‌یاسای بودجەی گشتی عێراقیش بۆ ساڵی 2021 بەهەمان شێوە گەیشتوونەتە رێككەوتن، ئەوەش هەنگاوێكی گرنگە بۆ ئەوەی بتوانرێت ساڵی داهاتوو مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێم دابینبكرێت بەمەرجێك هەردوولا پابەندی رێككەوتنەكانیان بن”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.