كتێبێكی نوێ نهێنی پەیوەندی نێوان قاسم سلێمانی و بارزانی ئاشكرادەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 297 جار بینراوە

ستاندەر*

نوسەرێکی بەناوبانگی ئێرانی کتێبێکی لەبارەى یادەوەرییەکانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی نوسیوە و لە بەشێکیدا ناوەڕۆکی پەیوەندییەکی ناوبراو لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکى ئەوکاتەى هەرێمی کوردستان لە سەروبەندی هاتنی داعش بۆ دەورەبەری هەولێر ئاشکرا دەکات.

نرجس شکوریان فرد، نوسەری کتێبەکەیە، لەمساڵدا بۆ پێنج جار چاپ کراوەتەوە و نرخەکەى تەنها دە هەزار تمەنی ئێرانییە.

لە بەشێکی کتێبەکەدا نرجس باسی نزیکبوونەوەى داعش لە هەولێر دەکات و دەنوسێت
“داعش گەیشتبووەوە دەروازەکانی هەولێر، دەستیان کرد بە کاری تاوانکاری و ژنەکانیان بەدیل دەگرت و ئاگریان لە هەموو شتێک بەردەدا.”

لە کتێبەکەدا هاتووە، “لەو سەروبەندەدا ڕێبەری کوردەکانی عێراق، مەسعود بارزانی هەستی بە مەترسی لەسەر هەرێمی کوردستان کرد، پەیوەندی بە ئەمریکاییەکانەوە کرد وەڵامیان نەخێر بوو و داخوازییەکەیان ڕەتکردەوە. لەگەڵ بەریتانییەکان، بایەخیان پێ نەدا. لە گەڵ تورکیا، فەڕەنسا و تەنانەت عەرەبستانیش.”

باسی لەوەشکردووە، “دڵەڕاوکێ و مەترسی زۆرتر بوو، پەیوەندی لە گەڵ ئێران گرت؛ تەنیا کەسێک لە وڵامی پەیوەندییەکەی کوردەکانی دایەوە کە قاسم سولەیمانی بوو، ئەو پێی وتن: کاک مەسعود تا بەیانی خۆڕاگری بکەن، دوای نوێژی بەیانی دێمە هەولێر. ئەمشەو بەرگریی بکەن.”

لە چەندین چاوپێکەوتنی تردا، بارزانی بە روونی باسی لەوە کردووە کە یەکەمجار ئێرانییەکان هاتن لە تەنگ هەرێمی کوردستان و یارمەتیی سەربازیی و ڕاوێژکارییان داون. ئەو چەندینجار دووپاتی کردووەتەوە کە “ئەگەر ئێران نەبوایە هەولێر دەکەوتە بەر پەلاماری داعش.”

مەسعود بارزانی، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی سکای نیوزی ئیماراتی لە وەڵامی ڕۆڵ و کاریگەری ئێرانییەکان لە شەری داعشدا دەڵێت، “ئێران یەکەمین وڵاتێک بوو کە چەکیان بە ئێمە دا”.
بارزانی دەشڵێت، “بەیانی ئەو ڕۆژە لە فڕۆکەخانەی هەولێر بوو و من پێشوازیم لێ کرد، حاجی بە 50 هێزەوە هات. ئەوان بە پەلە چوونە شوێنی شەڕەکە و هێزەکانی پێشمەرگەیان ڕێکخست و لە ماوەی چەند کاتژمێردا ڕەوتەکە لە بەرژەوەندی ئێمە گۆڕا. هاوکات یارمەتییەکانی ئێران بە ئێمە گەیشت.”

  • س: ناس كورد

3002069.jpg

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.