ستاندەر
لە دوای دانیشتنی دوێنێی پەرلەمانی وڵاتانی عەرەب لە راگەیەنراوێكدا پشتیوانی خۆیان بۆ دانوستانەكانی نێوان هەولیر و بەغدا بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكان دەردەبڕن و داوای پاراستنی خۆپیشاندەران دەكەن.
لە بەشێكی راگەیەنراوەكە هاتووە:” پشتگیری هەوڵەکانی حکومەتی عێراق دەكەین بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیری و دابینکردنی پاراستنی تەواو بۆ خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز”.
پەرلەمانی عەرەبی ئەوەشی وتوە ” پێشوازی لە دانوستانەکانی نێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ چارەسەرکردنی كێشە ههڵپهسێردراوهكانی نێوانیان بەگوێرەی دەستور و یاسا و بەدیهێنانی دادپەروەری لە دابەشکردنی سەروەت و سامان لە نێوان گەلانی عێراقدا.”