لە هەورامیەوە بۆ ئەتروشی، تەكنۆكراتێك دەردی نەوتی كوردستان تیمار دەكات؟

لەلایەن ستاندار Posted on 506 جار بینراوە

ستاندەر

دوێنێ یەكشەممە بە فەرمی سەرۆكی حكومەت  كەسێكی نەنسراو و بە ئەزمونی بواری نەوتی بەربژێركرد بۆ پۆستی وەزیری سامانەسروشتیەكان، د. كەمال ئەتروشی كە پێش وەرگرتنی ئەو پۆستە، وەك راوێژكاری سەرۆك وەزیران لەگەل دەسپێكی كابینەی نۆیەم كاری كردووە.

شێوازی كاندیدكردنی ناوبراو بەهەمان شێوەی ئاشتی هەورامی بوو، چونكە هەردوكیان كاندیدكردنیان لەسەر بنەمای حیزبی نەبوە، نەناسراویش بوونە، بەپێچەوانەوەی سەرجەم وەزیرەكان لە سەرجەم كابینەكان، كە نەریتەكە بەو شێوەیەیە ئەوانەی لەناو حیزبەكان پشتیوانی زۆر و لەگەل باڵی دەسترۆیشتون ئەوان چانسی بون بە وەزیر دەبەنەوە، بەڵام ئاشتی هەورامی و ئێستاش كەمال ئەتروشی   شارەزایی و ئەزمونی دەیان ساڵی كاركردنیان لەگەل كۆمپانیا ناسراوەكانی بواری نەوت ئەو چانسەی بۆ دروستكردووە، هەردووكیان زانكۆیان لە بەغدا تەواو كردووە، ماستەر و دكتۆراشیان لە ئەوروپا تەواو كردووە، بەتەواوی وەك دوو كەسایەتی تەكنۆكرات پۆستی وەزیری سامانە سروشتیەكانیان وەرگرتووە.

هەردووكیان لە كۆمپانیا ناسراوەكانی بواری نەوت كاریان كردووە، ئاشتی هەورامی لە كۆمپانیای نەوتی بەریتانیا و د، كەمال ئەتروشیش لە كۆمپانیای نەوتی كوێت و كۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی كاری كردووە.

بە بروای چاودێران پێیان وایە چۆن ئاشتی هەورامی سەرەڕای ئەوەی یەكێك بوە لە كەسایەتیە ناسراو و پسپۆرە هەرە گەورەكانی بواری نەوتی كوردستان، بەڵام لەسەردەمی ئەودا نەوتی كوردستان شكستێكی گەورەی دوچار بویەوە، چونكە كێشەی گەروە لە نەبونی دنیابینیەكی رون و پێشكەوتو دلسۆزە لە كوردستان.

د.رەعد رەفعە، مامۆستای زانكۆ و چاودێری سیاسی لەمبارەیەوە رایگەیاند لە هەرێمی کوردستان کێشەی کەمی پسپۆر و شارەزامان نیە، بەڵکو قەیرانی بەکارهێنانی پسپۆر وشارەزا وخاون بڕوانامە باڵاکانە بۆ شەرعیەتدان وپەردەپۆشکرنی گەندەڵیەکانی دەسەڵات؛ بۆیە ئەمانە رۆڵی شاهد زور -شاهێدی درۆ- دەبینن ودەبنە بورغیەکی چاک لە مەکینەیەکی لەکارکەوتوی ژەنگاوی.

وتیشی:” پێم وانیە کمال ئەتروشی شتێکی باشتر وجیاوازتر لە ئاشتی هەورامی پێشکەش بکات لەو کابینەیە لەبەر ئەو هۆکارەی سەرەوە”.

پارتی كاندیدی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكانی یەكلاییكردەوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.