نوێترین توێژینەوەی ستاندەر: ئیشكالیەتی دروستكردنی هەرێم بۆ سوننەكان و كاریگەری بەسەر هەرێمی كوردستان

لەلایەن ستاندار Posted on 582 جار بینراوە

ستاندەر

لە نوێترین توێژینەوەدا دەزگای ستاندەر تاوتوێی پرسی دروستكردنی هەرێم بۆ سوننەكان دەكات لە چوارچێوەی عێراقدا.

توێژینەوەكە لەلایەن توێژەر كارزان بارزان محەمەد لە ژێر ناونیشانی “ئیشكالیەتی دروستكردنی هەرێمێك بۆ سوننەكان و زیانەكانی دروستبونی بۆ سەر هەرێمی كوردستان”. كە تیایدا توێژەر بە وردی لەسەر دۆخی ئێستای سوننەكانی عێراق وەستاوە و پرسی دروستكردنی هەرێمی سوننەی شیكردۆتەوە، هاوكات ئەو دەرفەتانەشی خستۆتە ڕوو كە لێیەوە سوننەكان دەتوانن هەنگاوەكانی دروستكردنی هەرێم ببەنە پێشەوە.

لە بەشێكی تریش تیشك دەخاتە سەر كاریگەری هەرێمەكە بۆ سەر كوردستان و دەلێت سەركردیەتی سیاسی كوردستان دەبێت زۆر بە ئاگایانە مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسەدا بكات، چونكە بە تەواوەتی ئایندەی كوردستان نەك لە عێراق بەڵكو لە هەر چوارپارچە دیاری دەكات، واتە ئازادبوونی هەرێمی كوردستان بە سەرەتای ئازادبوونی كوردستانی گەورە دادەنرێت.

دەقی توێژینەوەكە لەو لینكە  بخوێنەوە:

 

https://drive.google.com/file/d/1Jo4X0ll4OuPKl_1FHMAvsmU2YS4xMgUY/view?usp=sharing

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.