پارتی دەیەوێ ھەموو لایەک لە خۆی ڕازی کا

لەلایەن ستاندار Posted on 528 جار بینراوە

مەهدی كاوانی

مەلاکانی ئێران لە بن بەحرێ شت دەخوێننەوەو پارتیش دەیەوێ بێ بەرامبەری کاریگەر گلۆپی سەوزیان پێ بۆ خۆی پێ بکا . ڕاستە ئێران و تورکیا لە سەر زۆر لە مەلەفەکانی ناوچەکە ، بەرامبەر بە مەترسی ئەمەریکاو دۆزی کورد یەکن، بەس لەسەر باری سوریاو ھاتنە ناوەوەکانی سوپای تورکی لە ناوچەی بادینان و جیاوازی مەزھەب گەریان و زۆر شتی تر بە تەواوەتی ناکۆکن و ئیمڕۆش لە بەر ھەندێ ھۆکار لێی بێدەنگ بن.

بەڵام ڕۆژەک دادێ لەسەر ئەو نارێکیانەی نێوانیان لە گەڵ یەکتر دەکەونە دژی یەکتر . بە بۆچوونی خۆم با وتووێژ لە سەر چەکی نەوەوی ئێران شلەو پەیتەو گرێ کوێرەی لە نێوان ئەمەریکاو ئێران تێدابێ ، بەڵام ھەر دەبێ ڕێککەون. چوار ساڵەکەی ترەمپی لێ دەرکە ، باقیەکەی لەوەتی سەدام رووخاوە لێک تێگەشتن یان موناسەفەی حوکمرانی لە نێوان ئێران و ئەمەریکا لە سەر عیراق کاری پێ کراوەو جۆ بایدنیش بە لەسەرخۆیی ھەمان سیاسەت بەڕێوە دەبات.

بە قەناعەتی خۆم لە سەر مەلەفی ئەفگانستانیش پاش تەواو بوونی کشانەوەی ئەمەریکی ، لێک تێگەشتنێک لە نێوانی ئەفگانی و ئێرانی و ڕووسی و ئەمەریکی دروست دەبێ ، جا ئەو لێک تێگەیشتنە دوای کۆنترۆلی تەواوی تالیبانەوە بێت یان بە سەرگرتنی گفتوگۆی نێوان تالیبان و حکومەتی ئێستای ئەفگانیەوە دەبێت.

ئەگەر ئاشتەوایش پاش ڕێکەوتنی نەوەوی دروست ببێت ، ئەوکات ناتەباییەکانی ئێران و تورکیا ، ڕوو لە زیاد بوون دەکات . ئێستاکەو خەریکە بەلە سەرخۆیی مەترسی ولاتانی ئەقلیمی لە سەر ترازاندنی یەک پارچەیی خاکی عیراق کاڵ دەبێتەوە ، ئەمەریکاو عیراق و ئێرانیش ھەر وای دەوێ و بیانۆی تورکیاش بۆ ئەو ترازاندنە ، ھیچی بەدواوە لێ شین نابێتەوە . لایەنە کوردیەکانی باشووریش ، بە تایبەتی ئەوەکەیبە زلی دیارە ، ڕامی بووینەبۆ ئەو نەترازاندنە ئەو کات پەکەکەش مادامەکینێ لە دژی تورکیا دەجەنگێ بۆ عیراق و ئێران و ھەتا ئەمەریکاش مەسەلەیەک نابێ . بە بڕوای خۆم لە سوریاش لە سەر ھێلێکی مام ناوەند ڕێکەوتێک لە نێوان ڕووسیاو ئەمەریکا دروست دەبێت کەواتە لەوێش تورکیا سفر بە دەست لێی دەر دەچێ.

سیاسەتی بە دواوەی جۆ بایدن بگرە سیاسەتی گشتی ئەمەریکیش خاو کردنەوەی گرژیەکان لە گەڵ ڕووسیاو ئیدیش دەبێ و دەیەوێ ھەموو چاوەکان بخاتە سەر گەشی چینی و بەھێز کردنی تەکنەلۆجیای مەدەنی ئەمەریکی لە ھەموو بوارەکان . ئێستاکە قسەم دەبەمەوە سەر پارتی و سیاسەتەکانی کە دەیەوێ ھەموان بێ بەرامبەری کاریگەر بۆ لای خۆی ڕاکێشێ.

موستەحیلە موستەحیلە ئێران و دەولەتی ناوەندیشی بخە سەر ھیچ تەتبیعێکی بە کردار لە لایەکەوە لە گەڵ پارتی بکەن وە لە لایەکی تریشەوە یەکیەتی بە پارتی بگۆڕنەوە ، تەنیا ئەو کاتانە نەبێت کە پارتی بە تەواوەتی خۆی لە خەتی تورکیا دوور خاتەوە . ئەمەریکاش مورتاح نیە لەو زۆر لە یەک نزیک بوونەوەی پارتی و تورکیا.

ئایا پارتی دەتوانێ لە خەتی تورکیا دوور کەوێتەوە ؟ بە ڕای خۆم وەلامی پرسیارەکە ئێستا بەردەست نابێ بەس ڕووداوەکانیش کە دێنە پێشەوە زۆر شت فەرز دەکەن، باشترین ڕێگا بۆ پارتی مادامەکینێ ھەمووان لە گەڵ خەتی حکومەتی ناوەند دەبن بە ئەمەریکاو ئێرانیشەوە با پارتیش ھەولی ئەوە بدات بەرەی کوردی باشوورو دەرەوەی باشووریش بەھێز بکات و ھێدی ھێدی دامەزراوە ئابووریەکان بە نەوتیشەوە بە دڵی بەغداو خەلکی بەشمنیەتی کورد ، راھی بکات.

پارتی ئەگەر پێشتریش وا بە مێشکی داھاتبا کە لە ڕێگای تورکیاوە پەکەکە لاواز بکات . ئەو بەرجەستەیە و ئەمڕۆکە وەھا نەکەوتیتەوە . مایکل ڕۆبینیی وتار نووسی واشنتۆن پۆستیش ھەر وا دەڵێ . لەو زەمەنەدا ئێمەی کورد بە پارتیشەوە کێشەی کوردی باشوور بکەینە کێشەیەکی عیراقی و لەو ڕێگایەدا دەتوانرێ حەل و فەسلێک لە گەڵ تورکیا بکرێ و زیاتر گوشاری عیراقی و ئەمەریکی بخرێتە سەر بۆ ئەوەی لە باشوور بکشێتەوە.

ڕاستە بە زار ئەمەریکا ناو ناوە پەکەکەی بە تیرۆریست پێناسە دەکات و بە ھەندێ شت تاوانباری دەکا ، بەڵام بە کردار بچووکترین شتی لە دژی پەکەکە نەکردووەو تورکیاش ھەر وا دەڵێ . ئیدی نازانم پارتی چاوەڕوانی چیتر دەکات . شتە حازر بە دەستەکان و چاوەڕوان کراوەکانیش بە دیوی ئەمەریکیەکان و حکومەتی ناوەندیش تا وەکو ئێستاو بە کردار شتی وای لێ شین نەبۆتەوە کە ئەوان پەکەکە بەمەترسی بزانن لەسەر ئاسایشی خۆیان و بڕواش بکەن شەڕی بەوەکالەت بۆ تورکیا ناکەن.

دەنا ئەمن دەڵێم ئەگەر پارتی دیموکراتی کوردستان و بۆ خاتری تورکیا ھەلوێستە دوژمنکاریەکانی بەرامبەر بە پەکەکە نەگۆڕێ ، لەڕێگەیەوە کارتێکردنی لە سەر گۆڕەپانەکە کەمتر دەبێ وبا چاوەڕوان بین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.