كاریگەری ناكۆكیە ناوخۆییەكانی یەكێتی لەسەر دەنگی ئەو حیزبە چۆن دەبێت؟

لەلایەن ستاندار Posted on 507 جار بینراوە

ستاندەر

ململانێ قوڵەكەی یەكێتی بە بڕوای چاودێران لێكەوتی زۆر و درێژخایەنی دەبێت، بەڵام لە هەڵبژاردنەكانی مانگی 10 كاریگەریەكانی زۆر ڕوون دەردەكەوێت.

بە پێی چاودێرانی دۆخی ئێستای یەكێتی ناكۆكی و دابەشبونی سەركردایەتی و بنكەی جەماوەری یەكێتی بەسەر هەردوو هاوسەرۆك كاریگەری خراپ لەسەر دەنگی یەكێتی دروستدەكات و ڕوو لە داكشانێكی بەرچاو دەبێـت، ئەوە لەكاتێكدایە دوای كۆنگرەی ئەو حیزبە پێشبینیەكان بەو ئاراستەیە بوون دەنگی یەكێتی بەرەو هەڵكشان و هاوسەنگ بونە لەگەل پارتی.

ناكۆكی چەند رۆژی رابردوو زەبرێكی كوشندەی لەسەر ئاستی جەماوەری یەكێتی داوە و نائومێدی دروستكردۆتەوە، بەجۆرێك داكشانی ئەو جارەی یەكێتی لەچاو جارانی رابردوو ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار دەكات، بەتایبەت ئەگەر رێكەوتن نەكرێت بۆ گەیشتن بە چارەسەری مامنداوەند.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.