ئەوروپا لە عێراق نیگەرانە بەهۆی بەردەوامی لێشاوی كۆچی نایاسایی

لەلایەن ستاندار Posted on 496 جار بینراوە

ستاندەر

چارڵ میشێل، سەرۆكی ئەنجومەنی ئەوروپی لە پەیوەندیەكی لەگەل مستەفا كازمی، نیگەرانی قوڵی خۆی پیشانداوە لە درێژە كێشانی چونی هاوڵاتیانی عێراقی بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەشێوەی ناقانونی و داوای رێوشوێنی كرداری كردوە.

لە دیدارەكە بیلاروسیا بەوە تۆمەتبار كراوە رێگای خۆشكردووە هاوڵاتیانی عێراقی بەناوی گەشتیاری بچنە ئەو وڵاتە پاشان لە رێگای لیتوانیاوە بەشێوەی نا قانونی بپەرنەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

جێی باسە ئێستا عێراق لە پلەی سێیەمی ئەو وڵاتانە دێ كە هاوڵاتیەكانی بەشێوەی نا قانونی دەچنە وڵاتانی ئەوروپا.

هەر لەپەیوەندیە تەلەفۆنیەكە میشێل داوای لە كازمی كردووە بەگوێرەی رێكەوتنی پێشوەختە عێراق ئەو پەنابەرانە وەرگرێتەوە كە ڕوویان لە وڵاتانی ئەوروپا كردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.