ستاندەر
چراخان رەفیق لە دیداریكی رۆژنامەوانی رایگەیاندووە لە چوارچێوەی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان، بڕی 35 ملیۆن دۆلار دراوەتە گۆڕان و نەوشیروان مستەفا.
ستاندەر بەدواداچونی بۆ ئەو زانیاریانە كردوە كە تایبەتە بە وەرگرتنی پارەی نەوت لەلایەن نەوشیروان مستەفا، دەستپێكی دەنگۆی وەرگرتنی پارەی نەوت لەلایەن ناوبراو بۆ ساڵی 2012 دەگەرێتەوە كاتێك بەراسپاردەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی ئەوكات ئاشتی هەورامی كۆبونەوەیەكی دوو قۆڵی لەبارەی مەلەفی نەوت لەگەل نەوشیروان مستەفا ئەنجامدا.
سەرچاوەیەكی نزیك لەكۆبونەوەكە لةوكاتى رایگەیاند دوای تەواوبونی كۆبونەوەكە ئاشتی هەورامی وتویەتی حكومەت وەك مافی گۆڕان لە داهاتی گشتی بڕی 300 ملیۆن دۆلاریان پێدەدات لەداهاتی نەوت بۆ رایی كردنی كاروباری حیزبی، بەڵام نەوشیروان مستەفا رەتی كردۆتەوە پارەكە وەربگرن بە توڕەیەوە وتویەتی باشترە داهاتی نەوت بخەنە خزمەت خەڵكی هەژار و بنەماڵەی شەهید و پرۆژەی خزمەتگوزاری نەك بەو شێوەیە مامەڵەی پێوە بكەن, هەر لەدوای ڕەتكردنەوەی ئەو سەفەقاتە (پ د ك)هەلمەتی توندی بەگەڕ خست دژی نەوشروان مستەفا و بەردەوام بوو تا كار گەیشتە ئەوەی بیداتە دادگا بەتۆمەتی هەوڵی تەقاندنەوەی كۆنسۆلخانەكان.
دەبێ ئەوەش بزانرێ كە چراخان رەفیق پێشووتر دەستگیركراو ئازاد كرا، ئیستادا زیاتر لەژێر فەرمانی موخابەراتی جم وجۆلی پێدەكرێ وەك چاودێران باسی دەكەن ،ئەوهەلمەتانەی ئیستای ڕوون دیارە لەلایەن كام بالی دەسەلات ڕێكدەخرێت ودژی كام بالەو بۆچیش لەو دەمە دەیانەوێ نەوشیروان مستەفا ناشرین بكەن.