بایدن لە بڕیاری كشاندنەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق پەشیمان دەبێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 690 جار بینراوە 0 سەرنج
baidn

ستاندەر

ئەگەرچی لە كۆبونەوەی دوێنێی كازمی لەگەل بایدن رێكەوتن كرا بۆئەوەی بەكۆتایی هاتنی ساڵی 2021 سەرجەم هێزە شەڕكەرەكانی ئەمریكا لە عێراق بكشێندرێنەوە، بەڵام سی ئێن ئێن رایگەیاندووە بایدن لە بڕیارەكە پەشیمان بۆتەوە.

پێگەی (بەغداد ئەلیەوم) لە ئاژانسی سی ئێن ئێنەوە گواستیتیەوە كە بایدن رایگەیاندووە ئەوان هێزەكانیان لە عێراق ناكشێننەوە بەڵام رەنگە ئەركەكانیان بگۆڕن، لەجێی ئەوەی وەك هێزی شەڕكەر بمێننەوە دەبنە هێزی پشتیوانی و پێدانی راوێژكاری، هەروەها هێزی ئاسمانی ئەمریكی لە عێراق وەك خۆی بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی زانیاریەكان بایدن رایگەیاندووە ئەوان هەڵەی ئۆمابا لە كۆتایی 2011 دوبارە ناكەنەوە كە پێش كاتی گونجاوی خۆی بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكای دا.

سی ئێن ئێن ئەوەشی ئاشكرا كردووە ئەو گۆڕانكاریانەی بونی هێزەكانی ئەمریكا هێزەكانی هاوپەیمانی دژی داعش ناگرێتەوە كە دوای 2014 هێنراونەتە عێراق كە جگە لەهێزی ئەمریكی ژمارەیان زیاتر لە 1000سەربازی وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانیەتیەكەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.