ستاندەر
پێگەی ئەلمەعلومەی عێراقی لە راپۆرتێكدا لە زاری چاودێرانی سیاسی ئاشكرای كردووە بەهۆی كاندیدكردنی كەسانی لاواز بۆ پێگەی سەرۆك كۆمار، پارتی هاوپەیمانەكانی دووچاری ئیحراجی كردووە لە شەقامی عێراقی، ئەگەری دەرچونی كاندیدی ئێستاشی دوای دورخستنەوەی هۆشیار زێباری لە خراپترین دۆخیدایە.
پێگەكە راشیگەیاندووە:” هاوكێشەكانی ئێستا لە بەرژەوەندی بەرهەم ساڵح شكاونەتەوە، بەوپێیەی چوارچێوەی هەماهەنگی و حیزبە نەیارەكانی پارتی و بەشێك لە لایەن و پەرلەمانتارە سەربەخۆكانی عێراق پشتیوانی دەكەن بۆ ئەوەی جارێكی تر پۆستەكە وەربگرێتەوە.