ستاندەر
بۆردی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر نوێترین توێژینەوەی لە ژێر ناونیشانی (تاپۆرەشەکەی عێڕاق وچاره‌نوسی نه‌وت وگازی هه‌رێم لێكه‌وته‌كانی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی) بڵاوكردەوە، توێژینەوەكە تایبەتە بەسەرنجاكی بڕیاری دادگای فیدراڵی و لێكەوتەكانی لەسەر كوردستان و بژاردەكانی بەردەستی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
لەبەشێكی توێژینەوەكە هاتووە:” دوای ده‌رچونی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی له 15/2/2022 سه‌باره‌ت به‌نه‌وت وگازی هه‌رێم، حكومه‌تی عێڕاق چه‌ندین ده‌ستپێشخه‌ری وهه‌نگاوی كرداری ناوه بۆ جێبه‌جێكردنی بریاره‌كه‌ی دادگا وله‌به‌رامبه‌ردا تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ر له‌دۆخی به‌رگری وره‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌یه وشۆكی ئه‌م قۆناغه نوێیه به‌رینه‌داوه. به‌ڵام عێڕاق چه‌ندین هه‌نگاوی كرداری ناوه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نه‌وت وگازه‌كه‌ی هه‌رێم”
دەشلێت:” ئه‌گه‌ر به‌رێكه‌وتن بڕیاره‌كەی دادگای فیدڕالی جێبه‌جێبكرێ، بێگومان سوودی بۆ خه‌ڵك وخاكی كوردستان ده‌بێت وئه‌گه‌ریش دیسان ره‌تبكرێته‌وه ئه‌وا وه‌كو ریفراندۆمه‌كه ئه‌و ده‌رفته له‌ده‌ست ده‌درێت ونه‌وت وگاز وخاڵه‌گومرگیه‌كانی هه‌رێم به‌زه‌بری دیفاكتۆ وئه‌مری واقع له‌ده‌ست هه‌رێم ده‌ده‌چێ به‌بێ رێكه‌وتن وهیچ ئیلتزام وپابه‌ندیه‌ك له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێڕاقه‌وه بۆ خه‌ڵكی كوردستان.
دەقی توێژینەوەكە بخوێنەوە:
ناوی توێژینەوە:
تاپۆرەشەکەی عێڕاق وچاره‌نوسی نه‌وت وگازی هه‌رێم
لێكه‌وته‌كانی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی
به‌سه‌رپه‌رشتی بۆردی توێژینه‌وه‌ی ده‌زگای ستانده‌ر
سه‌رۆكی بۆرد: پرۆفیسۆر دكتۆر رعد رفعه
بۆردی توێژینه‌وه‌ی ستانده‌ر:
ئه‌نجومه‌نێكی زانستی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی سیاسیه، گرنگی ده‌دات به ره‌هه‌نده سیاسیه‌كانی دیارده و ئاریشه‌كان. ئامانجی به‌رچاوڕوونی داڕێژه‌رانی پلان وبڕیارده‌رانی سیاسی هه‌رێمی كوردستانه بۆ ئاگابوون له هاوكێشه كاریگه‌ره‌كانی ناوخۆیی وهه‌رێمی وجیهانیه‌كان.
پێرست:
- ده‌روازه: پرۆسه‌ی ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم: عێڕاقی ده‌ستپێشخه‌ر وهه‌رێمێكی شۆك:
هه‌نگاوه‌كانی عێڕاق:
رێكاره‌كانی حكومه‌تی عێڕاق له‌ئه‌گه‌ری جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاره‌كانی دادگا:
لێكه‌وته‌كانی به‌رده‌وامی عینادی به‌رپرسانی هه‌رێم:
دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌زمونه شكستخواردوه‌كان:
ده‌ره‌نجام:
راسپارده:
ده‌روازه:
بڕیاری دادگای فیدڕاڵی به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت وگازی هه‌رێم وپابه‌ندكردنی هه‌رێم به‌راده‌ستكردنی ته‌واوی نه‌وت وپێداچونه‌وه به‌گرێبه‌سته‌كانی وه‌كو تاپۆیه‌كی ره‌شه به‌ده‌ست حكومه‌ته‌كانی عێڕاق –له‌ئێستا وله‌داهاتوو-وهه‌ر كاتێك نیازیان هه‌بێ وبۆیان بگونجێ وه‌كو خۆی جێبه‌جێی ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش بژاره‌ده‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی زۆر كه‌مكردۆته‌وه بۆ ده‌رچون له‌بڕیاره‌كه وهه‌رێمی كرده نێوان دوو بژارده وسێیه‌میان نیه:
یه‌كه‌میان: رازیبون به‌بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی –تا ده‌رچونی یاسای نه‌وت وگازی فیدڕاڵی-، به‌جۆرێك مامه‌ڵه‌یه‌كی واقعیانه وبه‌رپرسانه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی وهه‌وڵی رێكه‌وتن بده‌ن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێڕاقی وچیتر خه‌ڵكی هه‌رێم باجی گه‌نده‌ڵی وبێباكی ده‌سه‌ڵاتداران نه‌ده‌ن؛ چونكه بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵ كۆتا وپابه‌ندكه‌ره بۆ گشت ده‌سه‌ڵاته‌كان وحكومه‌تی هه‌رێم ناتوانێ وه‌كو پێشوو خۆی لێبدزێته‌وه.
دووه‌میان: ره‌تكردنه‌وه وجێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵ وروبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی ئه‌م ره‌تكردنه‌وه.
له‌م توێژینه‌وه‌یه هه‌وڵی لێكۆڵینه‌وه ده‌ده‌ین له‌ئه‌گه‌ره‌كانی بژارده‌ی دووه‌م.
پرۆسه‌ی ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم:
دوای روخانی رژێمی سه‌دام، ده‌رفه‌تێكی زۆر زێڕین بۆ خه‌لكی كوردستان هاته‌پێش كه 17%ی داهاتی عێراق ده‌درا به‌هه‌رێم ونه‌وته‌كه‌شی له‌ژێر زه‌وی بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو بمێنێته‌وه، به‌لام ده‌سه‌لاتدارانی هه‌رێم به‌هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان تێك‌شكاند به‌ده‌رهێنان وفرۆشتنی نه‌وت.
له‌و كاته‌دا ده‌زگای ستانده‌ر وچه‌ندین دڵسۆزی تر ئامۆژگاری حكومه‌تی هه‌رێمیان كرد ده‌ست بۆ ئه‌و دۆسیه‌یه نه‌بات، كه‌چی هه‌رێم ئه‌و هۆشداریانه‌ی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرت وهه‌ردوو سه‌ركرده‌ی كورد (مام جه‌لال ومه‌سعود بارزانی) مژده‌ی ئه‌وه‌یان دا كه‌داهات وخۆشگوزه‌رانی باشتر له‌و 17%ی به‌غدا دێته‌دی. كه‌چی ئێستا ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بینین ئه‌وانه‌ی خواره‌وه‌یه :
1- به‌هۆی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، زیاتر له 30 ملیار دۆلار قه‌رز كه‌وتۆته سه‌ر هه‌رێم.
2- به‌وهۆیه‌وه 17%ی داهاتی عێراق بۆ هه‌رێم بڕدرا .
3- ئه‌وه‌ی زۆر قازانجی كردوه به‌شێكی كه‌م له به‌رپرسانی كورد‌و توركیایه، خۆشگوزه‌رانیه‌كه‌ی بۆ ئه‌وان وقه‌یرانه‌كانیشی بۆ خه‌ڵكی هه‌رێم: موچە نییە، خراپترین دادوەری، خراپترین تەندروستی، خراپترین پەروەردە، عەدالەتی کۆمەڵایەتی وئابوری نییە، بێ‌کاری لەوپەڕی، هتد…
ا- ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی كراوه زۆر به نه‌شاره‌زایی كراوه، چه‌ندین جار له‌دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان هه‌رێم به‌وهۆیه‌وه سزای قوڕسی دارایی دراوه به‌تایبه‌ت له‌گه‌ل دانا غاز. گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێم هه‌مان گرێبه‌ستی سه‌رده‌می ئیستعماره كه‌گرێبه‌ستی هاوبه‌شیه پێچه‌وانه‌ی گرێبه‌سته‌كانی عێڕاق كه گرێبه‌ستی خزمه‌ته وقازانجی كۆمپانیاكان زۆر زیاتره له‌داهاتی حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌روه‌ها بڕی تێچووی نه‌وتی هه‌رێم چوارهێنده‌ی عێڕاقه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی كۆمپانیاكان بوراون (اعفاء) له‌گشت باج ورسوماتێك كه‌بگه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌ل، ئه‌مانه‌ش هه‌مووی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستور ویاسا كارپێكراوه‌كانی عێڕاقه. (به‌یاننامه‌ی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێڕاق (12/5/2022).
عێڕاقی ده‌ستپێشخه‌ر وهه‌رێمێكی شۆك:
دوای ده‌رچونی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی له 15/2/2022 سه‌باره‌ت به‌نه‌وت وگازی هه‌رێم، حكومه‌تی عێڕاق چه‌ندین ده‌ستپێشخه‌ری وهه‌نگاوی كرداری ناوه بۆ جێبه‌جێكردنی بریاره‌كه‌ی دادگا وله‌به‌رامبه‌ردا تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ر له‌دۆخی به‌رگری وره‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌یه وشۆكی ئه‌م قۆناغه نوێیه به‌رینه‌داوه. به‌ڵام عێڕاق چه‌ندین هه‌نگاوی كرداری ناوه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نه‌وت وگازه‌كه‌ی هه‌رێم كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به‌شێكن:
هه‌نگاوه‌كانی عێڕاق:
هه‌نگاوی یه‌كه‌م: ده‌ركردنی بڕیاری داداگای فیدڕاڵ كه‌ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بریتیه له:
1. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت وگازی هه‌رێم.
2. پێداچونه‌وه به گرێبه‌سته‌كانی.
3. ته‌نها گه‌ل وخه‌ڵك خاوه‌نی نه‌وت وگازی هه‌رێمه نه‌ك حزب وبنه‌ماڵه؛ بۆیه ده‌بێ خاوه‌نه‌كه‌ی سوودمه‌ندبێت وئاگاداری داهات ودابه‌شكردنه‌كه‌ی بێت.
4. رێكخستنی سیاسه‌ت وپه‌یوه‌ندی بازرگانی وگومرگی ته‌نها له‌ده‌سه‌ڵاتی به‌غدایه.
5. ئیداره‌دانی نه‌وت وگاز ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عێڕاق به‌هاوكاری هه‌رێم.
هه‌نگاوی دووه‌م: وه‌زیری نه‌وتی عێڕاقی ئیحسان عه‌بدولجه‌بار ده‌ستپێشخه‌ری دامه‌زراندنی كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی له‌هه‌ولێر كردوه كه‌راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێڕاقه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێ به‌هاوكاری هه‌رێم.
هه‌نگاوی سێیه‌م: هه‌روه‌ها ئیحسان عه‌بدولجه‌بار پێشنیاری كردنه‌وه‌ی ژمێره‌یه‌كی بانكی نێوده‌وڵه‌تی كردوه كه‌سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی دارایی عێڕاق بێت به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كانی نه‌وت وگازی هه‌رێم وخه‌رجكردنی به‌سه‌ر پێداویستیه‌كانی هه‌رێم له‌ئه‌گه‌ری كه‌مته‌رخه‌می وه‌زاره‌تی دارایی عێڕاق (واتا دروستكردنی گرنتی بانكی بۆ مووچه وخزمه‌تگوزاریه‌كانی هه‌رێم).
هه‌نگاوی چواره‌م: پێكهێنانی سێ لیژنه‌ی پسپۆر له‌لایه‌ن عێڕاقه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگا.
هه‌نگاوی پێنجه‌م: هه‌ر وه‌زیری نه‌وتی عێڕاقی رایگه‌یاندوه كه حكومه‌تی عێڕاقی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی سه‌باره‌ت به‌نه‌وتی هه‌رێم به‌ته‌واوی وه‌كو خۆی جێبه‌جێده‌كات و وه‌زاره‌تی نه‌وت وكۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی عێڕاق ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگا.
رێكاره‌كانی حكومه‌تی عێڕاق له‌ئه‌گه‌ری جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵ:
یه‌كه‌م: دادگاییكردن –له‌دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان- وسزادانی هه‌ر ووڵات وكۆمپانیا وبازرگانێكی ناوخۆیی وده‌ره‌كی مامه‌ڵه به‌نه‌وت وگازی هه‌رێم بكات. (په‌یمانگای واشنتن، نیسانی 2022)
دووه‌م: قه‌زاییه وده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی عێڕاقی به‌رپرس ده‌بن وئه‌گه‌ری داداگاییكردن ولادانیان له‌پۆسته‌كانیان هه‌یه ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌میان نیشاندا له‌جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵ (په‌یمانگای واشنتن، نیسانی 2022).
سێیه‌م: هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمیش خۆیان توشی به‌رپرسیارێتی یاسایی ده‌كه‌ن به‌وه‌ی دادگا وحكومه‌تی عێڕاقی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ یاخیبوان ده‌ربكات به‌پاساوی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات، كه‌ئه‌مه‌ش بژارده‌یه‌كی زۆر نزیكه له‌ئه‌گه‌ری جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاره‌كه. ئه‌مه‌ش پاڵپشت به‌ماده‌ی (329)ی یاسای سزادانی عێڕاقی ژماره (111)ی ساڵی 1969.
چواره‌م: دوور نیه -به‌ڵكو نزیكه- راسته‌وخۆ عێڕاق له‌گه‌ل توركیا رێكبكه‌وێت سه‌باره‌ت به‌دۆسیه‌كانی نه‌وت وگاز وئاو وسنور وئاسایش وكێشه‌كانی نێوانیان وله‌و نێوه‌نده‌شدا حكومه‌تی هه‌رێم –به‌تایبه‌ت زۆنی زه‌رد- به‌ته‌واوی له‌هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تی وئیقلیمیه‌كه وه‌ده‌ربهێنرێت وئه‌زمونی شای ئێران ومه‌لا مسته‌فا بارزانی له‌نسكۆی ساڵی 1974 دووباره بێته‌وه.
ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ش دوور نیه؛ چونكه:
1- راستە ده‌وڵه‌تی توركیا سوودمه‌ندی یه‌كه‌م وگه‌وره‌یه له‌نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم، به‌ڵام هه‌رده‌م توركیا سه‌یری قه‌واره‌ی هه‌رێمی كردوه وه‌كو مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌منی قه‌ومی وڵاته‌كه‌ی كه‌ببێته هانده‌ر وئومێد ومۆڵگه‌ی جوڵانه‌وه‌ی كوردانی توركیا؛ هه‌ربۆیه به‌لای توركیا شكسپێهێنانی ته‌واو و روخاندنی ئیجگاره‌كی ئه‌زمونی قه‌واره‌یه‌كی كوردی سه‌ربه‌خۆ لا گرنگتره له‌چه‌ند داهاتێكی بازرگانی ودارایی كه ره‌نگه له‌رێی مامه‌ڵه‌كردنی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق بتوانێ قه‌ره‌بوی بكاته‌وه وبه‌ڵكو ئه‌گه‌ری زیاتریش سوودمه‌ندبونی هه‌یه.
2- توركیا حكومه‌تی هه‌رێم به‌گشتی وده‌سه‌ڵاتدارانی زۆنی زه‌رد به‌تایبه‌ت سه‌یر ناكات وه‌كو هاوپه‌یمان وهاوبه‌ش، به‌ڵكو له‌روانگه‌یه‌كی ئه‌منی وبازرگانی وپاشكۆیاتی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات وهه‌ر كاتێك به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی بخوازێت وته‌ماحی پێبدرێت، ئه‌وكات سه‌ودایه‌كی ئیقلیمی ونێوده‌وڵه‌تیان پێده‌كات وچاره‌نوسیان باشتر نابێت له‌ئیخوانی موسلمینی میسر كه‌له‌ئه‌نجامی رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ عه‌بدولفه‌تاح سیسیدا هه‌موو پاڵپشتیه دبلۆماسی وسیاسی ودارایی ومیدیایه‌كانی لێبڕین و‌ئێستا ته‌نانه‌ت له‌ناو توركیاش داڵده‌یان نادات. توركیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاوپه‌یمانیه ئیقلیمی وجیهانیه‌كان ناگۆڕێته‌وه به‌هاوپه‌یمانی بنه‌ماڵه‌یی وحزبی یان ناوچه‌یی سنوردار.
لێكه‌وته‌كانی به‌رده‌وامی عینادی به‌رپرسانی هه‌رێم به‌ره‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاری دادگا:
تا ئێستا به‌رپرسانی هه‌رێم هیچ ده‌ستپێشخه‌ری وچاره‌سه‌ریه‌كیان به‌به‌رپرسانی عێڕاقی نه‌داوه جگه له ره‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگا وداواكردنی دایه‌لۆگ. ئه‌مه‌ش دۆخی هه‌رێم وخه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ره‌و قه‌یرانی گه‌وره‌تر وزیاتر ده‌بات. گرنگترین قه‌یرانیش بریتیه له‌داڕمانی ئابوری هه‌رێم وبرسیبونی زیاتری خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تی. عێڕاق ده‌توانێ ئه‌م هه‌نگاوه كرداریانه بنێت له‌چه‌ند مانگی داهاتوو ئه‌گه‌ر هاتوو حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵ جێبه‌جێنه‌كات:
یه‌كه‌م: فشارخستنه سه‌ر ئه‌و بانكانه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌ستاندنی مامه‌ڵه‌كانیان وئه‌گه‌ری راگرتنی هه‌ردوو قه‌رزی “دامه‌زراوه‌ی پێدانی په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مریكی”، هه‌روه‌ها سڕكردنی گشت چاڵاكیه بانكیه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه وده‌ركردنی فه‌رمانی دادوه‌ری به‌قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم؛ كه‌ئه‌مانه‌ش ده‌بنه هۆی داڕوخانی ئابوری هه‌رێمی كوردستان وله‌ئه‌نجامدا دروستبونی قه‌یرانێكی مرۆیی وسه‌رهه‌ڵدانی كۆچی به‌كۆمه‌ڵ بۆ توركیا و وڵاتانی ئه‌وروپی. (په‌یمانگای واشنتن، نیسانی 2022).
دووه‌م: كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی هه‌ر دوو كێڵگه‌ی نه‌وتی عه‌ینزاله وخورمه‌ڵه له‌لایه‌ن عێڕاقه‌وه كه دوای نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری عێڕاقی ساڵی 2005 كه‌وتۆته ژێرده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێم وبه‌بێ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێڕاق كۆنتڕۆڵی كردوه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ش زه‌برێكی كوشنده ده‌دات له‌پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم بۆ توركیا؛ چونكه هه‌م بڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌كه كه‌مده‌كاته‌وه وهه‌م كوالیتی نه‌وتی هه‌رێمیش به‌بێ نه‌وتی ئه‌م دوو كێڵگه‌یه زۆر به‌ره‌و خراپی ده‌چێت وكڕیاری نابێت. (عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، په‌رله‌مانتاری هه‌رێم، ئایاری 2022)
دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌زمونه شكستخواردوه‌كان:
به‌رپرسانی هه‌رێم هه‌رده‌م ئه‌زمونه شكستخواردوه‌كان دووباره‌ده‌كه‌نه‌وه بێ ئه‌وه‌ی عیبره‌تی لێوه‌رگرن. پێده‌چێ دیسان به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌زمونی ریفراندۆمه‌كه‌ی ساڵی 2017 دووباره‌بكه‌نه‌وه كاتێك عێڕاق وئه‌مریكا داوای وه‌ستاندنی پرۆسه‌ی ریفراندۆمه‌كه‌یان كرد له‌سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی وئه‌ویش ره‌تیكرده‌وه. تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ریكس تیله‌رسۆن نامه‌یه‌كی پڕ به‌ڵێنی بنیاتنه‌ری بۆ بارزانی نارد به‌ناوی ئه‌مریكا وسه‌رۆكه‌كه‌ی كه ئه‌گه‌ر ریفڕاندۆم دوا بخه‌ن وده‌ستبكه‌ن به‌دایه‌لۆگ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێڕاقی حه‌یده‌ر عه‌بادی، ئه‌وا ئه‌مریكا هه‌موو پشتیوانیه‌كی دارایی ودبلۆماسی وسیاسی وسه‌ربازی هه‌رێم ده‌كات تا ده‌گاته سه‌ربه‌خۆییش. كه‌چی بارزانی به‌ڵێنه‌كه‌ی تیله‌رسۆنی ره‌تكرده‌وه وبوه له‌ده‌ستدانی نیوه‌ی خاكی كوردستان ولاوازبونی هه‌رێم له‌هه‌موو رویه‌كه‌وه. به‌ڵام ته‌نها دوای چه‌ند رۆژێك له‌ریفراندۆمه‌كه ئه‌مجاره خۆی به‌لاوازی داوای له عه‌بادی كرد ده‌رگای دایه‌لۆگی بۆ بكاته‌وه!
ئه‌وه له‌كاتێكدا پێش ریفراندۆمه‌كه عه‌بادی وئه‌مریكا وگشت وڵاتانی دۆست داوایان له‌بارزانی كرد ده‌ست به‌دایه‌لۆگ بكه‌ن (بۆ ماوه‌ی ساڵێك) به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا ونه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان وپشتیوانی فه‌ره‌نسا وبه‌ریتانیا.
ده‌ره‌نجام: ره‌تكردنه‌وه وجێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خه‌ڵكی هه‌رێم توشی قه‌یرانی زۆر گه‌وره‌ی ئابوری وسیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی ومرۆیی ده‌كاته‌وه وزه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌بێت.
راسپارده:
پێویسته بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی وه‌كو ده‌رفه‌تێك ببینرێت له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه ئابوری وسیاسیه‌كانی هه‌رێم وئه‌گه‌ر به‌رێكه‌وتن بڕیاره‌كه جێبه‌جێبكرێ، بێگومان سوودی بۆ خه‌ڵك وخاكی كوردستان ده‌بێت وئه‌گه‌ریش دیسان ره‌تبكرێته‌وه ئه‌وا وه‌كو ریفراندۆمه‌كه ئه‌و ده‌رفته له‌ده‌ست ده‌درێت ونه‌وت وگاز وخاڵه‌گومرگیه‌كانی هه‌رێم به‌زه‌بری دیفاكتۆ وئه‌مری واقع له‌ده‌ست هه‌رێم ده‌ده‌چێ به‌بێ رێكه‌وتن وهیچ ئیلتزام وپابه‌ندیه‌ك له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێڕاقه‌وه بۆ خه‌ڵكی كوردستان.