دارایی هەرێم 550 ملیار دیناری بۆ دابەشكردنی موچە ئامادەیە و لەم بەروارەش دەست پێدەكات.

لەلایەن ستاندار Posted on 680 جار بینراوە
b1ac330ce60ed1974be678411a504367_L

ستاندەر

بە گوێرەی سەرچاوەیەکی تایبەتی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت، لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران بەهەمان میکانیزمی ئێستا و بە خاوی لە ڕۆژی یەکشەممە  پێنجی حوزەیران دەرچووە.

بە پێی زانیارییەكان، لە ئێستادا بڕی 550 ملیار دینار لە وەزارەتی دارایی ئامادەیە، بەڵام ئەو بڕە موچەی فەرمانبەران تەواو ناكات بۆیە دارایی هەرێم بە ناچاری دەگەڕێتەوە بۆ داهاتی نەوت و بۆشاییەكە پڕ دەكاتەوە.

لە 9ی ئایاری 2022 دارایی هەرێم بریاریدا بە دابەشكردنی موچەی مانگی نیسانی وەزارەتی تەندروستی و دواتر بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە كە بە پێی زانیارییەكان بێت، پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە لە رۆژانی 29 و 30ی ئایار کۆتایی دێت و، ئەو پرۆسەیەش بە پێی خشتەی ڕاگەیەندراو بەردەوام دەبێت.