پلاسخارت و سیاسیەکانی هەرێم.

لەلایەن ستاندار Posted on 431 جار بینراوە
دلێر حسێن پیرۆمەری
مانەوەی دۆخی هەرێمی کوردستان بەو فۆڕمەی ئێستا لە حوکمڕانی هەرگیز بەرهەمدار و پارێزراو نابێت هەمیشە مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم هەیە و ڕۆژ دوا ڕۆژ مەترسی و ئاڵنگارییەکانی سەر هەرێم زیاتر دەبن بۆیە تاکە چارەسەر کە بەڕوون و ئاشکرا لەلایەن دۆستان بە دەسەڵاتدارانی هەرێم گوتراوە ئەنجامدانی چاکسازییە ، بەڵام دەسەڵات لەجیاتی گوێگرتن لە دۆستان زیاتر سەرقاڵی سیناریۆییە لە ڕێگای هەندێ کاراکتەر دواین سیناریۆ کۆبونەوەی پلاسخارتە پێیان وایە ئەو زاتە فریادڕەسە.
پشتگیری ووڵاتانی ڕۆژئاوا بەتایبەت ئەمریکا لەهەر ناوچەیەک لە سەر ئەساسی بەرژەوەندی تایبەتە هەر کاتێک بەرژەوەندییان نەما پەیوەندییەکان هاوشێوەی ئەفغانستان پێچەوانە دەبێتەوە ، چاکترین شت لەهەرێم بکرێ یەکتر خوێندنەوە و ئەنجامدانی چاکسازی و دەستهەڵگرتنە لەقۆرخکاری ئیداری و سیاسی و مالییە لەسەربنەمای نیشتمانی کە ئەمە بۆ ئەقڵیەتی سیاسی ئێستای حوکمڕانان قورسە و جێ بەجێ ناکرێ چونکە پیان وایە مانەوەیەن بەنده بەو فەسادە مالی و ئیدارییە کە هەیە.
مەسەلەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن و ڕێکەوتنی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان و کۆبونەوەیان لەسەر یەک مێزی گفتو و گۆ بابەتێکی گەرمە کە ئەو کۆبونەوەییە جگە لە نمایشێکی سیاسی هیچی تر نیە چونکە.
۱. یەکێتی و پارتی مەبدەئی ڕێککەوتوون لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن و دابەشکردنی بازنەکانی هەڵبژاردن بۆ چوار بازنەی هەڵبژاردن ئەوەی ماوە تەنها پرسی کۆتاکانە ئەگەر ئەو پرسە ڕیسەکە نەکاتەوە بە خوری ، بەڵام لەبەر عینادی و غرووری وقبول نەکردنی فەرزی ئیرادە بەسەر یەکتر بە ئەنجامدانی کۆبونەوەیەکی شانۆگەری بەکاراکتەری ( جێنێن پلاسخارت )نوێنەری سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراق لە گەڵ سەرکردەی حیزبەکانی هەرێم بەدەست کەوت بە میللەتی دەفرۆشنەوە.
۲. لەژێر ناوی یەکڕێزی و مەترسی بۆ سەر قەوارەی هەرێم بە بیانوی گەرەنتی هەڵبژاردنێکی پاک و لەژێر سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ، جارێکی تر شەرعیەت بەمانەوەی خۆیان دەدەن بە ساختەو و تەزویر .
۳. هەندێ لایەن جا بەمەبەست یان لە نەزانیەوە بێت لە پێناو بەدەستهێنانی هەندێ کورسی وێنایەکی وا پیشان دەدەن کە ڕووداوەکان و کۆبونەوەکان لە ژێر فشار وکاریگەرییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە بانگەشەی هەڵبژاردنێکی پاک و هاتە کاییەی گۆڕانکاری دەکەن ئەمە خواستی هەموو تاکێکە بەڵام بەداخەوە بە بوونی ئەو هێزە دەسەڵاتدارانە هەرگیز گرەنتی هەڵبژاردنی پاک نیە ، پەرۆشی پلاسخارت بۆ مانەوەی ئەو هێزانەیە نەک قەوارەی هەرێم ئەگینا کەس نیە بیر نەبێت بە بەرچاوی ڕێکخراوەکەی پلاسخارت دەرگای پەرلەمان داخرا و دەیان ڕۆژنامەنوس خرانە زیندان ئەو ڕێکخراوە بەیەک بەیاننامەش ئیدانەی نەکرد.
٤. ئەوکاتە هیوا لەسەر هەڵبژاردنێکی پاک و دوور لە ساختەکاری هەڵبچنە کە دەنگدانی تایبەتی هێزە چەکدارەکان هەڵبەوشێتەوە و ئامارێکی دروستی دانیشتوان و کۆمسیۆنێکی بێ لایەن هەبێت.