پارێزگاری بەسرە لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێ بوونی هەولێر ڤێلایەک بە شەش ملیۆن دۆلار دەکڕێت.

لەلایەن ستاندار Posted on 387 جار بینراوە

پارێزگاری بەسرە لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێ بوونی هەولێر ڤێلایەک بە شەش ملیۆن دۆلار دەکڕێت.

ستاندەر

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ستاندەری ڕاگەیاند لە چەند ڕۆژی ڕابردوو پارێزگاری بەصرە لە شاری هەولێر، لەیەکێک لە پڕۆژەکاتی نیشتەجێ بوون کە هێشتا تەنها “هەیکەل”ن، ڤێلایەکی بە بڕی شەش ملیۆن دۆلاری ئەمریکی کڕیووە، وتیشی خاوەنی پڕۆژەکە کوڕی یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی ئێستای هەرێمی کوردستانه. جێی باسە پێشتر بەشێک لە بەرپرسانی باڵای عێراق لەهەولێر خانوو و پارچە زەویان پێدراوە بۆ نزیکردنەوە و ڕازیکردنیان لەنێویاندا نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق کە پارچەیەک زەوی 600 مەتری لەیەکێک لەناوچە ستراتیژیەکانی هەولێری پێدرا. هێشتا ڕوون نیە ڤێلاکەی پارێزگاری بەصرە لەچوارچێوەی ئەم پلانەیە یاخود بە پارەی خۆی کڕیویەتی.