ژمارەی مەكۆ و ژورەكانی بزوتنەوەی گۆران كەم دەكرێتەوە و ئەگەری جێهێتشتنی گردەكەش هەیە

لەلایەن ستاندار Posted on 401 جار بینراوە

ژمارەی مەكۆ و ژورەكانی بزوتنەوەی گۆران كەم دەكرێتەوە و ئەگەری جێهێتشتنی گردەكەش هەیە

ستاندەر

 

بزوتنەوەی گۆڕان دەیەوێت لە كۆنفرانسی نیشتیمانی خۆی كۆمەڵێك گۆڕانكاری بنەرەتی لە پەیكەری رێكخراوەیی و ئاراستەی سیاسی خۆیدا بكات. سەرچاوەیەكی ئاگادار لەمبارەیەوە بە ستاندەری راگەیاند:” كۆمەڵێك پرۆژە بۆ كۆنفرانسی نیشتیمانی گۆڕان ئامادەكراوە كە ئەگەری زۆرە لە مانگی داهاتوو ئەنجامبدرێـت بەجۆرێك پیشنیارێك هەیە ژمارەی ئەندامانی بەشدار تیایدا كەمبكرێتەوە بۆ 400 ئەندام “. وتیشی:” لە ڕووی پەیكەری رێكخراوەیی ژمارەی مەكۆكان لە 26 مەكۆ بۆ 16 مەكۆ كەمدەكرێتەوە، ژوورەكانیش بەشێكیان لێكدەدرێن و لە 13 ژوور بۆ 8 ژوور كەم دەكرێنەوە”. ئەوسەرچاوەیە وتیشی:” لە كۆنفرانس پێداچونەوە بە هاوپایمانیەتیەكانی ئێستای گۆڕان لەگەل پارتی و یەكێتی و پرسی مانەوە لە حكومەت دەكرێت، هەروەها بڕیاریشی لەسەر مانەوەی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەكە لە گردەكە دەدرێت، كە بهێلدرێتەوە یاخود جێبهێلدرێت و گردەكە بەتەواوی رادەستی كوڕەكانی كاك نەوشیروان بكرێت.