یەكێتی خۆی بۆ رێكەوتنێكی نوێ لەگەل پارتی ئامادەدەكات كە بە هاوسەنگ ناوزەندی دەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 529 جار بینراوە

ستاندەر

یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دوای ئەوەی لە ململانێی پۆستی سەرۆك كۆمار بەرامبەر پارتی تارادەیەكی زۆر خۆی بە براوە دەزانێت، ئێستا پلاندادەنێت لەچوارچێوەی رێكەوتنێكی نوێ دووبارە هاوشێوەی رێكەوتنی پێشوی ستراتیژی بەنیوەیی لەگەل پارتی
كوردستان بەرێوەببات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ستاندەر یەكێتی لە كۆبونەوەكان بە پارتیی راگەیاندووە چیتر ناتوانن ئەو دۆخە قبوڵبكەن و هاوشێوەی گۆڕان، پارتی مامەلە لەگەل یەكێتی بكات، دەیانەوێت بەتەواوی هاوبەشبن لە حكومرانی نەك بەشداربن، بۆ ئەوەش دەبێت لە سەرۆكی حكومەت یان هەرێم لەداهاتوو یەكێكیان بۆ ئەوان بێت، لە بەرێوەبردنی دارایی هەرێم لەنێویاندا نەوت رۆڵی سەرەكیان
پێبدرێت.

جێی باسە دوێنێش لە دەستپێكی دیداری یەكێتی، بافڵ تاڵەبانی جەختی لەوە كردەوە كە لەداهاتوودا بۆ پۆستەكانی سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی هەرێم كاندیدیان دەبێت و لە بەرێوەبردنی مەلەفی نەوتیش رازی نین و پێویستە پێداچونەوەی پێدا بكرێت.