قەندیل گەمارۆدراوە، کەیوان قەندیلی خوێنی لێچۆڕا.

لەلایەن ستاندار Posted on 734 جار بینراوە

 سەلمان کۆچەری

 مەترسیەکان لەسەر باشوری کوردستان قەبەتر بوون، لە ئێستادا ئێران و تورکیا وەکو هەرێمێک لە باشور ناڕوانن بەڵکو ناوچەی بە ئامانج گیراوە، بەجۆرێک نەک %51 بەڵکو ئێستا سنوری هەولێر، سلێمانی، دهۆک بەرتەسک کراوە. لە ماوەی پێنج ساڵدا ئێران لە یەک کیلۆمەتر تا دەگاتە ١٤ کیلۆمەتر هاتۆتە پێش، لە خۆرهەڵاتی قەڵادزێ، ژاراوا و خۆرهەڵات و باکوری قەندیل دەوڵەتی ئێران بەتەواوەتی گەمارۆی قەندیلی داوە.

لەگەڵ هاتنە پێشی ئێران تورکیا بە هاوکێشەیەکی فراونتر و مەترسیدارتر دەستی بە جوڵە و ئۆپەراسیۆنەکان کردووە لە سنوری بادینان، برادۆست و خۆرهەڵاتی باشوری هەولێر و زاخۆ، لەماوەی ٤ مانگدا دەوڵەتی تورکیا ٣ ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوە و بە دەیان فرۆکەی بۆمب هاوێژ و کوبرا و موشەک و چەکی کیمیایی و مەترسیداری بەکارهێناوە.

دەوڵەتی تورکیا مەبەستیەتی ژینگەی باشور تێک بدات و بۆ خۆرئاواو باشوریش پیلانی مەترسیدار لەگۆڕێدایە لەوەی دیمۆگرافیای ناوچەکان بگۆڕێت، هەردوو هێڵی بەرگری کورد لە قەندیل و بادینان و ئاڤا شین و زاپ لە بەردەم هەڕەشەدان، پێویست دەکات هەڵوێستی سەرتاسەری وەربگرین و کوردان لە هەموو دونیا وەدەنگ بێن و پشتێنەی بەرگری دروست بکرێت. قەندیل لانکەی شۆڕش و سیمبوڵی مانەوەی کورد لە گەمارۆدایە.

هەردوو دەوڵەت ئێران و تورکیا کاری تیرۆری بەردەوام ئەنجام دەدەن و دوایەمین قوربانی کەیوان قەندیلی یە، دەوڵەتی تورکیاش زیاتر لە ١٠٠ ماڵی هاونیشتیمانیانی کردۆتە ئامانج، لە شەقام و شوێنە گشتیەکان سەیارە و شۆفێرانی مەدەنی دەکرێنە ئامانج بۆیە پێوسیتە رای عام دروست بکرێت و بەهەمووان پشتێنی بەرگری دروست بکەین و پارێزگاری بکەین ئەگینا دەوڵەتی تورکیا و ئێران دێنە ناو سلێمانی و هەولێر.