هەڵاوسانی ئابووری لە تورکیا گەیشتە بەرزترین ئاست لە 24 ساڵی رابردودا

لەلایەن ستاندار Posted on 155 جار بینراوە
lira

ستاندەر

بەهۆی بەردەوامی دابەزینی بەهای لیرە، لە مانگی رابردو هەڵاوسانی ئابوری لە تورکیا گەیشتە بەرزترین ئاست لە 24 ساڵی رابردودا کە بەڕێژەی 73.5% بوە، بەمەش دۆخی ئابوری توركیا گەراوەتەوە هەمان دۆخی پێش هاتنە سەر دەسەڵاتی ئەكەپە.

پەیمانگای ئاماری تورکیا لە راپۆرتێكی نوێدا دوایین داتاکانی تایبەت بە رەوشی ئابوری وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تەنها لە مانگی ئایاردا نرخی کاڵاکان کە پێداویستی سەرەکین بۆ هاوڵاتیان بەڕێژەی 2.98% بەرزبوونەتەوە.

بەگوێرەی ئامارەکان ساڵی رابردوو نرخی گواستنەوە بەڕێژەی 108% و نرخی خۆراکیش بەڕێژەی 92% بەرزبووەتەوە، هەروەها نرخی ئەو کاڵایانەش بەرزبوونەتەوە کە لەناوخۆدا بەرهەم دەهێنرێن، ئەوەش ئەرکی سەرشانی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتەی بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانیان قوڕستر کردووە.

چاودێران پێیان وایە ئەم هەڕەشە نوێیانەی توركیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە رۆژاڤا و باشوری كوردستان، هەوڵی ئەردۆغانە بۆ شاردنەوەی ئەو شكستە ئابوریانە و سەرقاڵكردنی خەلكە بە شەر، بۆ ئەوەی بە خەڵك بڵێت بۆیە دۆخی ئابوریمان خراپە چونكە لەنێو شەڕداین.