ئێران بەنیازە 12 سەرچاوەی ئاو لەسەر هەرێمی كوردستان‌و عێراق بگرێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 493 جار بینراوە

ستاندەر

 ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە لە چوارچێوەی ڕاپۆرتێكدا لیستی ناوی ئەو ڕووبارانەی ئامادە كردووە، کە ئێران لە عێراق دایبڕیون کە ڕێڕەویان بگۆڕێ بۆ ئەوەی تەنیا لەناو ئێراندا بمێننەوە.

ئەمەی خوارەوە لیستی ناوەكانن:

1- ڕووباری ئەڵوەن كە بەناو شاری خانەقیندا تێدەپەڕێت.

2- ڕووباری زابی بچووك لە سنووری سلێمانی.

3- ڕووباری کارون، لە بەرزاییەکانی (بەختیاری)ی ئێرانەوە سەرچاوەی گرتووە و لە بەندەری خورڕەمشار دەڕژێتە ناو ئاوی شەتولعەرەبەوە.

4- رووباری دۆریج، لە بەرزاییەكانی ئێرانەوە سەرچاوە دەگرێت و دەچێتە سنووری رۆژئاوای عێراق و دەڕژێتە ناو هەور ئەلموشەڕە.

5- ڕووباری کەرخە، لە بەرزاییەکانی ئێرانەوە سەرچاوەی گرتووە و دەڕژێتە ناو مارشی حەویزە.

6- رووباری ئەلتەیب، لە خاكی ئێرانەوە سەرچاوە دەگرێت و دەچێتە ناو خاكی عێراق لە ناوچەی جەمشا لەیلا كە لە باكوورەوە نزیكەی دوو كیلۆمەتر لە بنكەی سنوورەوە دوورە، دواتر رووبارەكە بە درێژایی سنوورەكە دەڕوات بۆ مەودایەكی نزیكی دوو کیلۆمەتر.

7- ڕووباری گەنجان جام.

8- ڕووباری وادی كەنكر، لە نزیك ناحیەی مەندەلی دێتە ناو سنووری عێراق.

9- ڕووباری قەرەتوو، لە گوندی (تانکی حەمام) دوای تێپەڕبوونی بە ناوچە دەشتاییەکانی ئێراندا دەچێتە سنووری عێراقەوە، دوای چوونە ژوورەوەی چەند لقێکی بچووکی تێدا دەڕژێتە زەوییە عێراقییەکان.

10- ڕووباری هەرکینە، ڕووبارەکە و لقەکانی ئەو هێڵە سنوورییەن کە لە عێراقدا بەناوی سۆتا و هێرکینە و بەیوه و باشماق لە ئێران جیا دەکەنەوە.

11- ڕووباری گەورەی زەرین خۆشی، زەوییەکانی هەردوو لای سنووری هەردوو وڵات بە مەودای دوو مەتر ئاو دەدات.

12- بەدرێژایی سنووری نێوان هەردوو وڵات دۆڵ و ڕووباری وەرزی بچوکی تریش هەیە.

لە كۆتاییدا ئەو ڕێكخراوەی بواری ژینگە لە ڕاپۆرتەكەدا ئەوەیان خستووەتە ڕوو، ئەو زانیارییانەی سەرەوە بە ناچاری پێویستیان بە پشتڕاستکردنەوە و بەهێزکردن هەیە، چونکە ئاوی دابینکردنی ڕووباری دیجلە لە لقەکانی سەرچاوەی دراوسێی ئێرانەوە بە نزیکەیی لە نێوان ٣٥-٤٠%دایە.