جیاوازیەكانی سەدر و بارزانی قوڵتر دەبێتەوە چوارچێوەی هەماهەنگیش دەیەوێت سوودی لێببینێت.

لەلایەن ستاندار Posted on 133 جار بینراوە
sarok-barzani-u-muqtada-sadir

ستاندەر

دوای ئەوەی موقتەدا سەدر رایگەیاند، ئەوان هەڵوەشاندنەوەی پەڕلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بە چارەسەری یەكلاكەرەوە بۆ رزگاركردنی عێڕاق لەو دۆخە چەقبەستووە دەزانن.

زانیارییە میدیاییەکان ئەوەیان گوت: سەدر داوای لە پارتی و سوننەكان كردووە هەمان هەڵوێست بنوێنن، بەڵام وەڵامی ئەوان بۆ داواكاری سەدر تا ئێستا ئەرێنی نییە، بە فەڕمی هیچ پشتیوانییەكی ئەو داواکاریەی سەدر ناكەن. ئەو دۆخەش وای كردووە، لایەنەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵبدەن ئەو دۆخە بقۆزنەوە و درزی نێو هاوپەیمانی نیشتیمان زیاتر بكەن.

بۆئەم مەبەستەش چاوەڕێ دەكرێت: ئەم هەفتەیە وەفدێكی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی بەسەرپەرشتی هادی عامڕی سەردانی هەولێر بكەن، لەگەڵ بارزانی كۆببنەوە بۆ تاووتوێكردنی چۆنیەتی دەربازكردنی عێراق لەو دۆخە چەقبەستووەی تیایدا جێگیر بووە، وەفدەكە جگە لە پارتی لەگەڵ لایەنەكانی ترییش بڕیارە كۆببێتەوە، بە ئامانجی درووستكردنی وەرەقەیەكی هاوبەش بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی سەرۆك كۆمار و پێكهێنانی حكوومەتی نوێ.