رووسیا بەڵێنكی گەورەی پشتیوانی بە كورد دەدات دژی داگیركاریەكانی توركیا لە رۆژاڤا

لەلایەن ستاندار Posted on 1548 جار بینراوە

ستاندەر

وەفدێكی باڵای سەربازی ڕووسیا لە شاری حەسەكە لەگەل مەزلوم كۆبانێ فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەبارەی هەرەشەكانی توركیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە رۆژاڤای كوردستان كۆبویەوە.

بەگوێرەی زانیاریە میدیاییەكان وەفدە سەربازیەكەی رووسیا لەو کۆبوونەوەیەدا رەتیان كردۆتەوە پشتیوانی یاخود رێگا بەهیچ ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی توركیا بدەن، زیاتر لەوە بە فەرماندەیی هێزەكانی  هەسەدەیان گوتووە: خۆڕاگربن لە گێرانەوەی ئەو ناوچانەش پشتیوانیتان دەكەین كە دوو ساڵ بەر لە ئێستا توركیا و هێزە پاشكۆكانی داگیریان كردووە، كە بەمەبست لێی عەفرین و ناوچەكانی تری رۆژاڤایە.

هەر لە كۆبونەوەكە هەسەدە داوای پشتیوانی ئاسمانی لە ڕووسیا كردووە دژی هێرشی فرۆكەكانی توركیا لە شارەكانی رۆژاڤای كوردستان.

ئەو بەرەو پێشچونەی نێوان رووسیا و هەسەدە لەكاتێكدایە لەگەل دەسپێكی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا، توركیا لەهەولدایە ئەو وڵاتە رازی بكات هێرشی سەربازی بكاتە سەر رۆژاڤا و رووسیا رێگر نەبێت.