لاهور شێخ جەنگی هەوڵەكانی بۆ ڕێگری لە پەسەندكردنی ئەنجامەكانی دیداری یەكێتی دەستپێدەكات.

لەلایەن ستاندار Posted on 517 جار بینراوە

 

ستاندەر

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی دوورخراوەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لە رێگای ئەو ئەندام سەركردایەتییانەی كە لێوەی نزیكن دەیەوێت ڕێگری بكات لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی، ئەنجامەكانی دیداری یەكێتی پەسەند بكرێت.

سەرچاوەیەكی ئاگادار رایگەیاند، بافڵ تاڵەبانی دەیەوێت لەرێگای دەنگدانی سەركردایەتییەوە ئەو گۆڕانكاریانەی كە لە دیدار بڕیاری لەسەردا، بەتەواوی شەرعیەت وەربگرێت كە دیارتریینییان هێنانە پیشی سیستەمی سەرۆكایەتییە لەشوێنی هاوسەرۆكی.

لەبەرامبەردا لاهور شێخ جەنگی هەوڵەكانی دەستپێكردووە، بۆ ئەوەی سەركردایەتی حیزبەكە ئەو هەنگاوە نەنێت، بەتایبەت كە ئێستا ناوبراو لە دادگای كەرخ لە بەغدا سكاڵای دژی بافڵ تاڵەبانی، تۆماركردوە و هەموو جوڵەكانی دوای 8ی تەمموزی ساڵی پار بە نایاسایی لەقەڵەم دەدات.