ستاندەر، زانیاری نوێ لەبارەی زیادكردنی ئەندامێكی پارتی بۆ ئەنجوومەنی باڵای نەوت و گاز ئاشكرا دەكات.

لەلایەن ستاندار Posted on 400 جار بینراوە

 

ستاندەر

پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەوڵدایە لە رێی زیادكردنی ئەندامێك بۆ ئەنجوومەنی باڵای نەوت و گاز لە پەرلەمانی كوردستان، پێدانی دەسەڵاتی یەكلاكردنەوە لە كاتی یەكسانبونی دەنگەكانی ناو ئەنجومەنەكە بەتەواوی كۆنترۆڵی سیاسەتی نەوت و گازی هەرێم بكات.

ئەمرۆ چوارشەممە لەدانیشتنی پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە هەموارەكە كرا و ئاراستەی لیژنەكان كرا.

لەبارەی بۆچونی یەكێتی و گۆڕان، لەسەر پرۆژە هەموارەكە، سەرچاوەیەك بە ستاندەری راگەیاند، لە حكوومەت یەكێتی ڕازی بوە بە هەموارەكە و رەزامەندی ئەوانیشی لەسەرە هەرچەندە بڕیارەكە بە زیانی یەكێتیش تەواو دەبێت.

سەرچاوەیەکی تریش لەنێو پەرلەمان بە ستاندەری وت، هێنان و خوێندنەوەی پڕۆژەی هەموارەکە، شتێکی چاوەڕواننەکراو بوو لەلایەن پەرلەمانتارانەوە. دەنگدانیش بەو پڕۆژەیە لەلایەن پەرلەمانتارانی یەکێتی ئەگەرێکی لاوازە.

ئەگەر یەكێتی ئامادەش نەبێت دەنگی پێبدات پارتی بە سود وەرگرتن لە كورسی كۆتاكان دەتوانێت دەنگی پێویست بۆ تێپەراندنی هەموارەكە بەدەست بهێنێت.