هەوڵەکەی نێچیرڤان بارزانی، بۆ نزیککردنەوەی لایەنەکان لە پرسی هەڵبژارن شکست دەهێنێت.

لەلایەن ستاندار Posted on 429 جار بینراوە

 

ستاندەر

دوێنێ سێشەممە بەشێک لە دەزگای هەڵبژاردنی لایەنەکان، لەسەر پرسی هەڵبژاردن لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و ستاندەریش وردەکارییەکەی ئاشکرا دەکات.

سەرچاوەیەكی تایبەت بە ستاندەری راگەیاند، لە كۆبوونەوەكەی سەرۆكایەتی هەرێم، كە دوێنێ بەڕێوەچوو. بڕیاردراوە كە بۆ 1ی 7 نووسراوێكی فەرمی لەلایەن بەشداربووان و نوێنەری لایەنە سیاسیەكانی نێو كۆبوونەوەكە ئامادە بكرێت و ئاراستەی سەرۆكایەتی هەرێم بكرێت.

لەنێو كۆبوونەوەكە هیچ جۆرە ڕێككەوتنێك لەسەر ناكۆكییەكان و هیچ بریارێك لەسەر پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمسیۆن نەدراوە.

سەرچاوەیەک لەنێو یەکگرتوو بە ستاندەری وت، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە كۆبوونەوەكە بەشدار نەبووە. بەهۆی ئەوەی داوەتنامەیان بۆ نەناردوون. لە هەمان کات سەرچاوەیەک لە نێو کۆمەڵی دادگەری بە ستاندەری راگەیاند، ئێمە داوەتنامەمان بۆ هاتووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی دەزانین کە پارتی و یەکێتی نایانەوێت لەمساڵدا هەڵبژاردن بکرێت بۆیە بڕیاری بایکۆتی کۆبوونەوەکەمان دا.

بەپێی زانیارییەکانی ستاندەریش بێت، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان نایەوێت ئەمساڵ هیچ هەڵبژاردنێک لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت، کە وا بڕیارە لە مانگی 10ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێم بەڕێوەبچێت.