چارەسەر لە بەغدایە

لەلایەن ستاندار Posted on 606 جار بینراوە

 

شادمان مەلا حەسەن

چارەسەر لە بەغدایە لە رۆژانی (19_21ی حوزەیران) لە بەغدا بووین . ئامانج لەسەردانەكەمان گەیاندنی ویستی زۆرینەی خەڵكی كوردستان بوو ,بۆ چارەسەركردنی كێشەكان .نالێین بەغدا هەموو شتێکی پێرفێكتە و هیچ كێشەیەكی نیە .بەدلنیایەوە عێراقیش پڕیەتی لە كێشە . بەلام لە كۆتایەكەیدا كێشەی عێراق كێشەی هەرێمیشە . چونكە ئێمە عێراقین و ناسنامەی عێراقیمان لە گیرفانەو بە پاسەپۆرتی عێراقی سەفەر دەكەین و پارەی كۆماری عێراق بەكاردەهێنین .ئەوانەی كە خۆیان بە عێراقی نازانن بەرلەوەی قسە پڕوپووچەكانیانمان ئاراستە بكەن ,با جورئەت بكەن و رایبگەێنن ئێمە پارە و پاسەپۆرت و ناسنامەی عێراقی بەكارناهێنین و بەشداری هیچ پڕۆسەیەكی سیاسی و ئابووری عێراق ناكەین .لەم گەشتەماندا كە بەسەرۆكایەتی هەڤال لاهوری شێخ جەنگی بوو ,خۆمان لەقەرەی شتی بچوك و كێشەی كەسی نەدا .چونكە عەقلی گەورە هەمیشە شتی گەورەی لە مێشكەدایە ,بەلام عەقلی بچوك هەردەم لە خەیالی شتی بچوكی مێشكیەتی .وەك ئەو شتە بچوكانەی كردیان و هەمووشی جگە لەشەرمەزاری و پەردەلادان لەسەر راستی رووخساری دەمامكدراوی خۆیان هیچی تریان بۆ نەمایەوە . بۆیە ئەوەی جەختی لەسەر كرایەوە رێكخستنەوەی پەیوەندیەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەندی بوو ,لە هەموو روێكەوە ,كە دەستووری هەمیشەیی عێراق بنەمای گونجان و چارەسەری بۆ داناوە . ئەوەی ئاشكرایە ئەگەر كورد هاوكارێكی راستەقینە بێت بۆ بنیادنانی حكومەتێكی حەقیقی لە بەغدا ,كە ئەركی حكومەتداری بێت نەوەك تەنها ئامانج لێی حاكمیەتی كەسایەتی و حزبەكان و دابەشكردنی پلە و پۆست و پشك پشكێنەبێت . چونكە ئەگەر كورد هاوكاربێت لە بنیادنانی حكومەتێكی بەهێزی باش .كەواتە پەیوەندێكی باش و كەشێكی ئارام خۆی دەكێشێ بەسەر عەقلی سیاسیەكانی عێراق و هاوسۆزیەكیش لە لایەن شەقامی عێراقی دروست دەكات بەرامبەر بە بەهەرێمی كوردستان . ئەگەر كورد هەمیشەخۆی نەبان پیشان بدات و ئەوانیش بە زەبری هێزی رەق حكومەتێكی بەهێز دروست بكەن .بەدلنیایەوە ئەوكات نەڕای سیاسیەكان و نەڕای گشتی شەقام لەسەر هەرێم ئیجابی نابێت . بۆیە لەو سۆنگەوە جولەمان كرد .هەمووشیان ئاگاداری كێشەكانی هەرێمن و رێزی تایبەتیشیان بۆ لاهوری شێخ جەنگی هەبوو .وەك كەسایەتێكی نیشتمانی دلسۆز و بە ئاگا و خاوەن پێگەی سیاسی و جەماوەری . كە هەمیشە رووی لە بەغدایە بۆ چارەسەركردنی كێشە و ئالەنگاریەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بە رێگا چارەی ئاشتیانە و گفتووگۆی هاونیشتیمانیانە .لە ئێستاو داهاتوودا لەهەر فۆڕم و شێوازێکی حزبی و سیاسیدابین ئەوە ئامانجمانە، کەوا چارەسەری سەرەکی کێشەکانی هەرێم لەبەغدایە،نە لە ئەنقەرەیە نەلەتارانە نە لە کەنداوە.